کۆمپانیای (PwC) تایبه‌تمه‌ند له‌كاریگه‌ریی ژیریی ده‌ستكرد له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه پێشبینی ده‌كات تا 20 ساڵی داهاتوو ڕۆبۆته‌كان 7 ملیۆن كار بگرنه ده‌ست و جێگه به‌مرۆڤه‌كان له‌ق بكه‌ن كه پێشتر له‌و شوێنانه كاریانكردووه .
ئه‌و كۆمپانیایه له وتارێكیدا كه له گۆڤاری (Business Insider) بڵاویكردووه‌ته‌وه ئاماژه‌ی به‌وه داوه هه‌رچه‌نده ڕۆبۆته‌كان له هه‌ندێك بواردا كاری مرۆڤه‌كان ده‌كه‌ن و جێگه‌یان پێ له‌قه ده‌كه‌ن، به‌ڵام له ڕوویه‌كی تره‌وه ده‌یان هه‌لی كاری دیكه ده‌ڕه‌خسێنن.
هه‌ر ئه‌و كۆمپانیایه پێشبینی كردووه تا ساڵی 2037 ئه‌و ته‌كنیكه نوێیه (20%)ی كاره‌كان له به‌ریتانیا داگیر بكات، به‌ڵام شۆرشی زانستیی هه‌مان ئه‌و ڕێژه‌یه له هه‌لی كار بۆ مرۆڤه‌كان مسۆگه‌ر ده‌كات.
پسپۆڕان ده‌ڵێن ژیریی ده‌ستكرد ده‌چێته زۆر بواره‌وه له‌وانه فێركردن و بواری په‌یوه‌ندیكردن و پیشه‌سازییه ته‌كنیكییه‌كان و ڕێستۆرانته گشتییه‌كان.
تایبه‌تمه‌ندانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه كه‌رتی دارایی و لێككردنه‌وه و بونیاتنان و كارگێڕیی حكومیی ڕه‌سمی زۆر كاریگه‌ر نابن به كه‌می شوێنی كار به هۆی ژیریی ده‌ستكرده‌وه.
پسپۆڕان پێشبینی ده‌كه‌ن تا ساڵی (2037) حه‌وت ملیۆن كار نه‌مێنێت و دیار نه‌مێنێت، به‌ڵام له جێگه‌یدا (7.2) ملیۆن كاری نوێ ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت و نزیكه‌ی(12%)ی كرێكاران له بواری پزیشیكیدا ده‌گۆردرێن بۆ ڕۆبۆت ، له كاتێكدا (34%) پله‌ی وه‌زیفیی دیكه بۆ مرۆڤه‌كان پێشنیار ده‌كرێت.