ئێران بەردەوام دەبێت لە دابینكردنی كارەباو غاز بۆ عێراق

باڵیۆزی ئێران لە عێراق ڕایدەگەیەنێت: سەرباری ئابڵوقەكانی ئەمریكا بەڵام بەردەوام دەبن لە دابینكردنی كارەباو غاز بۆ عێراق.

ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لەعێراق ڕایگەیاندوە: سەرباری ئابڵوقەو فشارەكانی ئەمریكا بۆ سەر وڵاتەكەی بەڵام ئێران بەردەوام دەبێت لە دابینكردنی كارەباو غاز بۆ عێراق بەتایبەت كە ئێستا عێراق لەدوای شەڕی داعش لەقۆناغی بونیادنانەوەدایە.

ئەم وتانەی باڵیۆزی ئێران لەمیانی سەردانی وەفدێكی ژوری بازرگانی عێراق و ژمارەیەك لەپیاوانی كاردێت بۆ باڵیۆزخانەی ئێران.

نەبیل ئەنباری، ئەندامی وەفدی ژوری بازرگانی عێراق ڕایگەیاندوە: لەو سەردانەدا داوایان لە باڵیۆزی ئێران كردوە بەردەوامبن لەهاوكاریكردنی عێراق بۆ ئەوەی عێراق ببێتە وڵاتێكی وەبەرهێنەر.

 پرسی كێشەی ئاو یەكێكی تربوە لەگفتوگۆكانی باڵیۆزی ئێران و ئەندامانی ژوری بازرگانی و لەو ڕوەوەش بەشداریكردنی كۆمپانیا وەبەرهێنەرەكانی ئێرانیان بەپێویست داوەتە قەڵەم.