دەربارەی گۆشتی قوربانی ھاووڵاتیان ئاگادار دەکرێنەوە

لەبارەی کوشتنی ئاژەڵ لەڕۆژانی جەژنی قورباندا ھاووڵاتیان ئاگادار دەکرێنەوە لەبڵاونەبونەوەی نەخۆشی، پابەندی پاراستنی تەندروستی بن.

دکتۆر ئاری صلاح الدین بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤیرتەرنەری سلێمانی ڕایگەیاند “بەمەبەستی پاراستنی تەندروستی گشتی ھاووڵاتیان و ڕێگاگرتن لەبڵاوبونەوەی نەخۆشیە ھاوبەشەکانی نێوان ئاژەڵ و مرۆڤ، سەرجەم ھاووڵاتیان و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادار دەکەینەوە چاودێری شێوازی سەربڕینی ئاژەڵ بکەن”.

ڕاشیگەیاند “ھاووڵاتیان لەکاتی قوربانیکردندا ئاژەڵەکانیان لە کوشتارگە سەر ببڕن،وەلەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ لەماڵەکانیان لەشوێنێکی خاوێن کەشۆرابێت وە سەرجەم پاشماوەی ئاژەڵەکە لە کیسی نایلۆن بکرێت و بدرێتە ئۆتۆمبیلی خاشاک گواستنەوە”.

ئاماژەی بەوەشدا “ھاوڵاتیان لەکاتی دابەشکردنی گۆشتی قوربانی لەکیسی ڕوون و بێ ڕەنگ بێت تەندروست و باشترە وە پێویستە گۆشتی قوربانی بەکەمی ١٢ کاتژمێر لەساردکەرەوە بمێنێتەوە و دواتر بەکار بھێندرێت”.

لەجەژنی قورباندا موسڵمانان لە جیھاندا ئاژەڵ دەکەنە قوربانی ھەرێمی کوردستانیش بەشێوەیەکی بەرچاو ئاژەڵ دەکرێتە قوربانی.