ترەمپ شانازی بە بەرزبونەوەی بەهای دۆلارەوە دەکات


ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە تویتێكدا پەسنی هێز و بەهای دۆلاری ئەمریكی داوە و نووسیویەتی دۆلارە ئازیزەكەیان پارەی لێ دەبارێ. ئەمەش دوای ئەوە دێت كە دوێنێ بەهای دۆلار لە بەرانبەر زۆربەی دراوە جیهانیەكان ئاستێكی پێوانەیی تۆمار كرد.
ترەمپ لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی  تویتەر پەسنی ئابووریی وڵاتەكەی داوە و نووسیویەتی “شانازی بەدراوەكەمانەوە دەكەین، پارەی لێ دەبارێت، پێشتر بەدەگمەن شتی وا رووی داوە”. مەبەستی ترەمپ ئەوەیە كە پێشتر بەدەگمەن دۆلار بەو ئاستەی ئێستەی بەهای بەرز بووەتەوە.

جێی باسە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا ترەمپ لە ڕێگەی تویتەرەكەیەوە بەهای لیرەی توركی لە بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی بەڕێژەیەكی زۆر بەرز دابەزاند، ئەمەش وەك سزایەكی ئابووری بۆ توركیا، لەسەر چەند پرس و ناكۆكییەكی سیاسی نێوان هەردوو وڵات.