دووهەمین کۆنفرانسی پلانی ستراتیژی بۆ گەشەپێدانی مرۆیی لە لوبانان بەڕێوەچوو کە لە لایەن کۆڕبەندی گەشەپێدانی ژنانی خاوەن کار رێکخرابوو، شاندێکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانیش بەشدار بوون.
شادان محەمەد، بەڕێوەبەری سەنتەری زانیاری‌و گەشەپێدانی کار بەنوێنەرایەتی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سليمانی لە دووهەمین کۆنفرانسی پلانی ستراتیژی بۆ گەشەپێدانی مرۆیی لە لوبانان بەشدار بوو و رایگەیاند ”به‌ناوى ژوورى بازرگانى‌و پیشەسازى سلێمانىەوە , ٨ خاڵمان پێشکەش بەرێکخەرانی کۆنفرانسەکە کرد، خۆشبه‌ختانه سه‌رجه‌م خاله‌كان له‌لایه‌ن كۆنفرانسه‌وه قبوول كرا‌و وه‌ك ده‌ر ئه‌نجامى كونفرانس پێشوازى تایبه‌تى لێكرا و له دوا رۆژدا خوێنرایه‌وه وه بووه هۆى ئه‌وه‌ى زۆرینه لایه‌نى په‌یوه‌ندىدارى به‌شدار بوو ئاماده‌یان ده‌ربڕى بۆ هاوكارى و سه‌ردان كردنى شارى سلێمانى له‌ڕێگه‌ى سه‌نته‌رى زانیارى وگه‌شه‌پێدانى كار له ژوورى بازرگانى وپیشه‌سازى سلێمانى و بۆ كاركردن له‌سه‌ر خاڵه‌پیشنیار كراوه‌كان كه بریتى بوون له :
1. كار كردن بۆ په‌ره‌پێدانى به‌رهه‌مى ئاژه‌لى و كشتو‌كاڵى له‌ڕێگه‌ى به‌گه‌رخستنى كارگه و ژوورى پلاستیكى و دۆزینه‌وه‌ى بازارى نیوده‌وله‌تى بۆ به‌رهه‌مه‌كان .
2. كاركردن بۆ په‌ره‌پێدانى كه‌رتى گه‌شتوگوزار له‌شارى سلێمانى وده‌وروبه‌رى و دامه‌زراندنى پرۆژه‌ى مۆدرین له‌و بواره‌دا به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌شكه‌وته‌كان و ناوچه ئاویه‌كان كه تائیستا فه‌رامۆشكراون و هاوكارى كردنمان له دروست كردنى په‌یوه‌ندى نێوده‌وله‌َتى و چونیه‌تى بازاركردن له‌و بواره‌دا .
3.كاركردن بۆ په‌رپێدانى كه‌رتى كشتو‌كاڵى وبه‌تایبه‌ت له بوارى دامه‌زراندنى ناوه‌ندى تایبه‌ت به پێوانه كردنى سیفات و كوالیتى خۆرا ك و ده‌رمان (تأسیس المۆسسات الخاص بالمواصفات والمقایس والغژا‌و والدوا‌و) و كارگێرى بازاركردن .
4.به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ى كارگه‌ى دروومانى سلێمانى به‌شێوازێكى مۆدرین و دۆزینه‌وه‌ى بازار بۆ كاڵاكانى كه ساڵانێكى زۆر له كاركه‌وتووه .
5. بانگه‌واز بۆ به‌كارهێنانى پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى به‌ئامانجى ده‌وڵه‌مه‌ند كردنى بازاره‌كانى شارى سلێمانى به كاڵا‌و به‌رهه‌مى جۆراو جور و دۆزینه‌وه‌ى بازار بۆ كاڵا‌و به‌رهه‌مى ناوخۆ .له‌هه‌مان كاتدا هاندانى بازرگانانى وولاتانى عه‌ره‌بی بۆ دروست كردنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ بازرگانانى كورد له كوردستان له هه‌موو بوارێك دا .
6. كار كردن بۆ به‌گه‌رخستنه‌وه‌ى حه‌وزه ماسیه‌كانى سنوورى شارى سلێمانى كه‌له ئیستادا له كاركه‌وتون .
7.كاركردن بۆ ده‌سته به‌ركردنى ده‌رمانى پزیشكى به‌تایبه‌ت بۆ نه‌خۆشه دریژ خایه‌نه‌كان و شیرپه‌نجه كه‌له ئیستادا كورتى هیناوه له نه‌خۆشخانه‌كان .
8. دامه‌زراندنه‌وه‌ى هێلى خزمه‌تگوزارى گشتى بۆ گواستنه‌وه‌ى ناوخۆیى نمونه وه‌ك (هێلى میترو, باس , ژێرزه‌مینى ).
شادان محەمەد وتیشی ”لە کۆنفرانسەکەدا چەندن پرۆتۆکۆڵی گرنگمان واژوو کردوە و لە داهاتوودا کاری لەسەر دەکەین”.