وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی سەبارەت بە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند لە ڕۆژانی پشووی جەژنی قورباندا موچە دابەش دەکرێت.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، “مووچەخۆران ئاگادار دەکەینەوە کە سەرەڕای ئەوەی رۆژانی شەممە و یەک شەممەی ھەفتەی داھاتوو ١٨ و ١٩ی ٨ی ٢٠١٨ کراوەتە پشووی فەرمی، بەڵام بانکەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن بۆ ئەوەی سەرجەم مووچەخۆران بۆ جەژنی پیرۆزی قوربان مووچە وەربگرن”.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە ٥ی ئەم مانگەوە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم دابەشکردنى موچەى مانگى ئایاری ڕابردووی دەستیپێکردووە و تا ئێستا فەرمانبەرانی چەند وەزارەت و دەستەیەک موچەکانیان وەرگرتووە.