ئابووری‌ هه‌رێم 7% گه‌شه‌ی‌ كردووه‌

پسپۆڕێكی‌ بواری‌ ئابوری‌ ڕایگه‌یاند، گه‌شه‌كردنی‌ ئابوری‌ كوردستان به‌گوێره‌ی‌ ڕاپۆرتی‌ وه‌زاره‌تی‌ پلاندانی‌ عێراق‌و كوردستان ده‌ریانخستووه‌، له‌ئێستادا گه‌شه‌سه‌ندنێكی‌ باشی‌ به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌.
(عیزه‌ت سابیر) پسپۆڕی بواری ئابووری‌و مامۆستای به‌شی ئابوری له‌زانكۆی سلێمانی بەNNA راگەیاندوە‌، ساڵانه‌ گه‌شه‌ی‌ ئابوری‌ كوردستان به‌گوێره‌ی‌ ڕاپۆرتی‌ وه‌زاره‌تی‌ پلاندانانی‌ عێراق، هه‌رێمی‌ كوردستان‌و فه‌رمانگه‌كانی‌ ئامارده‌ركه‌وتووه‌، به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو پێشكه‌وتنێكی‌ باشی‌ به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌، وتیشی‌:” به‌كۆی‌ گشتی‌ ئه‌گه‌ر گه‌شه‌ی‌ ئابوری‌ هه‌رێم وه‌ربگرین له‌پێنج ساڵی‌ ڕابردوودا به‌نزیكه‌ی‌ (6-7%) گه‌شه‌ی‌ ئابوری‌ زیادیكردووه‌، كه‌ ئه‌وه‌ به‌به‌راوركردن به‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌ی‌  ڕووبه‌ڕووی‌ زۆربه‌ی‌ وڵاتانی‌ جیهان‌و هه‌رێمی‌ كوردستانیش بوه‌ته‌وه‌ گه‌شه‌كردنێكی‌ باشه‌، ئه‌و گه‌شه‌كردنه‌ش بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، زۆربونی‌ به‌شه‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێم له‌به‌شه‌ بودجه‌ی‌ عێراق، هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی‌ عێراق‌و زۆربونی‌ پرۆژه‌ی‌ به‌رهه‌مهێنان واده‌كات تێكڕای‌ داهاتی‌ تاكه‌كه‌س به‌رزبێته‌وه‌ به‌وه‌ش كار له‌گه‌شه‌كردنی‌ ئابوری‌ ده‌كات”.
له‌لایه‌كی‌ دیكه‌شه‌وه‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت به‌شداریه‌كی‌ به‌رچاویكردووه‌، ساڵ له‌دوای‌ ساڵ ژماره‌ی‌ كۆمپانیاكان كه‌ وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن له‌كه‌رتی‌ تایبه‌تدا زیاد ده‌كه‌ن، بڕی‌ ئه‌و سه‌رمایه‌یه‌شی‌ كه‌ وه‌به‌رهێنانی‌ پێده‌كه‌ن له‌ئابوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا زیاتر ده‌بێت، هاوكات گه‌شه‌ی‌ ئابوریش به‌تێكڕای‌ داهاتی‌ ناوخۆیی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، یان تێكڕای‌ به‌رهه‌می‌ ناوخۆی‌ دیاریده‌كرێت.