تاوه‌ری دۆناڵد ترەمپ كە یه‌كێ له تاوه‌ره هه‌ره بەرزەكانی ئیسته‌نبۆڵ داده‌نرێت، ئەگەری داخرانی هەیە لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیاوە، ئەمەش وەكو وەڵامی توركیایە بۆ ئەو گوشارانەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەیخاتە سەر توركیا.
ئەگەرچی ترەمپ ماوەیەكی زۆر بەر لەوەی ببێتە سەرۆكی ئەمریكا، ئه‌و تاوه‌ره بازرگانییه‌ی لە ئیستەنبۆڵ كردبووەوە، بەڵام ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت ناوی تاوه‌ره‌كه بگۆڕێت و ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرێت.
له كاتی پروپاگنده‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكادا، كاتێك ترەمپ به‌توندی دژی موسڵمانان قسه‌ی ده‌كرد، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له وتارێكدا گوتبووی پێویسته رێز له موسڵمانان بگرێت، هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌شی كرد كه ئه‌گه‌ر هه‌ر وا توند بێت به‌رامبه‌ر به موسڵمانان، تاوه‌ری ترەمپ داده‌خه‌ن و ناوه‌كه‌شی ده‌گۆڕن.
ئه‌وكات زۆرێك له هاووڵاتیانی توركیا له رێگه‌ی سۆسیال میدیاوه داوایان كرد كه تاوه‌ری ترەمپ ناوه‌كه‌ی بگۆردرێ، به‌ڵام كاتێك ترەمپ بوو به سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌و بابه‌ته داخرا.
تاوه‌ری ترەمپ له ساڵی 2010 له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌وه له رێوره‌سمێكی گه‌وره‌دا كرایه‌وه، ئه‌وكات سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بوو. ئه‌و تاوه‌ره له 39 نهۆم پێكهاتووه و سیمایه‌كی جوانی داوه‌ته ئیسته‌نبۆڵ و ناوبانگێكی باشی له‌و شاره‌دا هه‌یه.
تاوه‌ره‌كه بۆ كاری بازرگانی و مۆڵ و چێشتخانه و كافتریای گه‌وره به‌كارده‌هێنرێت.
ئه‌ردۆغان جارێ باسی له داخستن و گۆڕینی ناوی ئه‌و تاوه‌ره نه‌كردووه، به‌ڵام ئاماژه‌كان و په‌یوه‌ندی خراپی نێوان توركیا و ئه‌مریكا و سه‌پاندنی ئه‌و سزا ئابوورییه قورسانه‌ی ئه‌مریكا به‌سه‌ر توركیایدا سه‌پاندووه، ئه‌گه‌رێكی زۆر ده‌دات كه ئه‌ردۆغان ناوی تاوه‌ری ترەمپ له ئیسته‌نبۆڵ بگۆڕێت و بۆ ماوه‌یه‌كیش دایبخات.
له چه‌ند رۆژی داهاتوودا چاره‌نووسی تاوه‌ری ترەمپ روون ده‌بێته‌وه، كه ئاخۆ ناوه‌كه‌ی وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه، یاخود وه‌كو وه‌ڵامێك بۆ ترەمپ ده‌یگۆڕن.