لە شاری کراکۆڤ نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشداریکرد لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئازادی جیھان کە لەلایەن ھەریەک لە ڕێکخراوی ئـازادی و ئـینتەرپرینەشیپی پۆڵەندی و ڕێکخراوی زمانی ئـازادی ئـەمریکی ڕێکخرابوو بۆ باسکردن لەسەر پێشخستنی ڕۆڵی گەنج بۆ دەستکردن بە بازرگانی خۆیان.
دابان نەجمەدین ، کارمەندی بەشی پەیوەندییەکانی ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی، بەنوێنەرایەتی ژوور لەکۆنفرانسەکەدا وتەیەکی پێشکەشکرد لەسەر پێشکەوتنی بازرگانی بچوک و ئـینتەرپرینەشپ وە ڕۆڵی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە پێشخستنی ئـەو دو کەرتەدا.
لەکۆنفرانسەکەدا ژمارەیەکی بەرچاو ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ئـامادەی خۆیان دەربری بۆ ھاوکاری کردنی ھەرپلانێکی ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی بۆ گەشەدان بەڕۆڵی گەنج و توانا کانیان بۆ دەستکردن بە بزنسی خۆیان.
ھەردوو ڕێکخراوی ئـازادی و ئـینتەرپرینەشیپی پۆڵەندی و ڕێکخراوی زمانی ئـازادی ئـەمریکی بڕیاریانداوە ساڵی داھاتوو یەکێک لە چالاکیە نێودەوڵەتیەکانی بھێنێتە شاری سلێمانی و بەھاوکاری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کارەکانی بەڕێوە بەرن، بۆ ئـەوەی ژمارەیەکی زۆر گەنجی کورد سودمەند ببن.