ڕۆژنامه‌یه‌كی توركیا ڕایگه‌یاند، وه‌زیری دارایی توركیا كه زاوای سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته‌شه، هۆكاری به‌شێك له‌شكستی ئابوریی ئه‌مدواییه‌ی توركیا‌و كه‌وتنی به‌های لیره‌ی توركییه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی زه‌مان-ی توركی، پاش تێپه‌ڕبوونی مانگێك به‌سه‌ر ده‌ستبه‌كاربوونی به‌رات ئاڵبایراك-ی زاوای ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك كۆماری توركیا وه‌ك وه‌زیری دارایی، دۆخی ئابوریی توركیا به‌ره‌و خراپی چوه، به‌شێوه‌یه‌ك به‌ر له‌وه‌ی ناوبراو ببێته وه‌زیری دارایی به‌های یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر بوو به 4.52 لیره‌ی توركی، به‌ڵام ئێستا یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی یه‌كسانه به حه‌وت لیره‌ی توركی.
مانگی ڕابردوو ئاڵبایراك له‌كاتی ده‌ستبه‌ركاربوونیدا وه‌ك وه‌زیری دارایی توركیا ڕایگه‌یاند، ئابووری توركیا ده‌بوژێننه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پلان‌و به‌رنامه‌ی نوێیان ئاماده‌كردوه، كه‌چی پاش 32 ڕۆژ له‌ده‌ستبه‌ركاربوونی ناوبراو له‌پۆسته‌كه‌یدا، ئێستا لیره‌ی توركی نزیكه‌ی 48%ی به‌هاكه‌ی خۆی له‌ده‌ستداوه.
ڕۆژنامه‌ی زه‌مان ده‌ڵێت، تاكه ڕێگه كه ئێستا له‌به‌رده‌م ئه‌ردۆغاندا مابێت، ملدانه بۆ داواكارییه‌كانی ئه‌مریكا‌و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانیه‌تی، چونكه ئابوری توركیا به‌رگه‌ی سزای زیاتری ئه‌مریكا ناگرێت.
یه‌كه‌م مه‌رجی ئه‌مریكا بۆ توركیا بریتییه له‌وه‌ی ئه‌و وڵاته قه‌شه ئه‌ندرۆ، كه قه‌شه‌یه‌كی ئه‌مریكییه ئازاد بكات، بۆ ئازادكردنیشی سێ ڕۆژ مۆڵه‌تی داوه‌ته توركیا‌و سبه‌ینێ چوارشه‌ممه مۆڵه‌ته‌كه كۆتاییدێت.