لە ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتوە ،به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ ده‌رچووانی خوێندنی پیشه‌یی ولهچوار چێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نێوان كه‌رتی حكومی و كه‌رتی تایبه‌تدا، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم له‌پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به به‌شێك به‌شداری كرد.
(یوسف عه‌بدوڵلا) به‌رێوبه‌ری خوێندنی پیشه‌یی له‌دیوانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، ئێمه له‌هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا به ده‌رفه‌تمان زانی بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ ده‌رچووانی خوێندنی پیشه‌یی و ته‌كنیكی له‌م پیشانگه‌یه به‌شداری بكه‌ین.
ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی فۆرمێكه‌وه كه ده‌توانن ده‌رچووانی به‌شی ئۆتۆمبێل ده‌رفه‌تی كار له‌كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێل بۆیان بره‌خسێت.
لهڕاگهیهندراوهكهشدا هاتووه، ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش به‌هه‌ماهه‌نگی رێكخراوی GIZ ی ئه‌ڵمانی و كۆمپانیاكانی KIA و GM و MAC ئه‌نجام ده‌درێت, تاكو كۆمپانیایه‌كانی ئۆتۆمبێل له‌م به‌شه ئاشنای ده‌رچووانی پیشه‌یی بن، بۆیه داوا له گشت ده‌رچووانی به‌شی ئۆتۆمبێل ده‌كه‌ین ده‌توانن فۆرمی هه‌لی كار له‌به‌شی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌م پێشانگه‌یه‌دا وه‌ربگرن.