ئه‌ردۆغان: “بایكۆتی به‌رهه‌مه‌ كاره‌باییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین”


رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا دەڵێت “توركیا بایكۆتی بەرهەمە كارەباییەكانی ئەمریكا دەكات”.

لەبارەی هەوڵەكان بۆ راگرتنی دابەزینی نرخی لیرە بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی، رەجەب تەیب ئەردۆغان وتی “لە راستیدا ئەوكاتەی بە تێڕوانینی (بابزانین چی بەسەردێت) بەرهەمهێنان رابگرین و بە وتنی بەوریاییەوە مامەڵەكردنی بازرگانی هەڵپەسێرین، ئەوا دەكەوینە رەوشی هاتنەسەر چۆك بۆ دوژمن، بەڵام كاتێك بە ئامانجەكانی 2023مان گەیشتین لەبەرئەوەی داهاتی میلـلی تاكەكەس بۆ دوو هێندە زیاد دەكەین، هەر هاووڵاتییەكمان زیاد لە دوو هێندە دەوڵەمەند دەبێت”.

سەرۆك كۆماری توركیا جەختدەكاتەوە، بەرهەمهێنان زیاتر دەكەن و هەناردەش زیاد دەكەن. لەوبارەیەوە وتی “هەر بەرهەمێك بەدراوی بیانی لە دەرەوەی توركیا دەیكڕین، باشتری بەرهەمدەهێنین و بە دەرەوەی دەفرۆشین، ئیتر توركیا بایكۆتی بەرهەمە كارەباییەكانی ئەمریكاش دەكات”.