یه‌كێتیی ژوورە بازرگانیەکان و بۆرسه‌كانی توركیا (TOBB) و كۆمه‌ڵه‌ی كاسبكارانی توركیا (TÜSİAD) رایانگه‌یاند كه له‌و قه‌یرانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا هه‌یه له پاڵ حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌یانن و پشتیوانی خۆشیان بۆ به‌رنامه‌ی نوێی ئابووریی حكوومه‌ت ده‌ربڕی.
دوای كۆبوونه‌وه و راوێژ، یه‌كێتیی ژوورە بازرگانیەکان و بۆرسه‌كانی توركیا و كۆمه‌ڵه‌ی كاسبكارانی توركیا راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان له‌باره‌ی پێشهاته ئابوورییه‌كان بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه له پێناو سه‌ركه‌وتنی ئامانجه‌كانی به‌رنامه‌ی ئابووری كه حكوومه‌ت راگه‌یاندووه له‌گه‌ڵ ئه‌و رێوشوێنانه‌ی گیراونه‌ته‌به‌ر، جیهانی كار سووره له‌سه‌ر پشتیوانیكردن و هاتووه “بناغه‌كانی ئابووریی توركیا پته‌ون و له‌م قۆناغه‌دا پاراستنی توانای به‌رهه‌م و ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌لی كاری كه‌رتی راسته‌قینه گرنگه”.
هاوكات له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه ده‌بێت به رێگه‌ی دیپلۆماسی و له چوارچێوه‌ی هاوبه‌شیی ستراتیجی به‌رده‌وامبین له‌سه‌ر هه‌وڵ و ته‌قه‌لا بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌یه.
یه‌كێتیی ژوورە بازرگانیەکان و بۆرسه‌كانی توركیا و كۆمه‌ڵه‌ی كاسبكارانی توركیا له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یاندا رایانگه‌یاندووه “به ته‌واوی باوه‌ڕمان وایه كه به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست ده‌توانین به سه‌رله‌نوێ هاوسه‌نگكردنه‌وه‌ی ئابووریمان به‌رده‌وام بین و به خێرایی بگه‌ڕێینه‌وه قۆناغی گه‌شه‌ی ئابووریی”.