عەبادی: پابەندی تەواو نابین بەبڕیارەكەی ئەمریكا لەدژی ئێران


سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، وڵاتەكەی تەنها پابەندە بە مامەڵە نەكردن بە دۆلار لەگەڵ ئێران، نەوەكو هەموو مامەڵەیەك.

حەیدەر عەبادی, سەرۆك وەزیرانی عێراق لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لەشاری بەغدا وتی، وڵاتەكەی پابەند دەبێت بەبڕیارەكەی ئەمریكا كە بە دراوی دۆلار مامەڵە لەگەڵ ئێران نەكەن، بەڵام بۆ پرسی سزاكانی دیكە، ئەوا ئەوان پابەند نابن.

لێدوانەكەی سەرۆك وەزیری عێراق لەچاو هەفتەی رابردوو پەشیمان بوونەوەیەكی پێوەدیارە، چونكە پێشتر وتبووی، ئەوان لەگەڵ ئەوەی نیگەرانن لەسزادانی ئێران لەلایەن ئەمریكاوە، بەڵام پابەندیش دەبن بەبڕیارەكان، ئەوەش لەكاتێكدایە كە قسەكانی سەرۆك وەزیرانی عێراق نیگەرانییەكانی لایەنە شیعییەكانی بەدوای خۆیدا هێنا.