ئەندامێکی گروپی شاخەوانی پیرەمەگرون گەورەترین چالاکی سەرکێشی ئەنجامدا


پاش مەشقێکی سێ هەفتەیی، ئەندامێکی گروپی شاخەوانی پیرەمەگرون بەناوی دانا سالار گەورەترین چالاکی سەرکێشی ئەنجامدا.

روژی هەینی رێکەوتی ۲۰۱۸/۸/۱۰ دانا سالاری تەمەن ٤۷ ساڵ توانی لە چیای هەڵگورد بە پاسکیلی شاخەوانی بێتە خوارەوە تا ناو قەزای چۆمان، بەمە دەبێتە یەکەم کەس کە لەبەرزترین شاخ لە عیراق و کوردستان بە پاسکیلی شاخەوانی بێتە خوارەوە . 

سەرەتای چالاکیەکە لە  سەرچاڵ، دەستی پێ کرد لە بەرزی ۳۱۰۰ مەتر، بە ماوەی كەمتر لة چوار کاتژمێر چالاکیەکەی ئەنجام دا. 

لە ڕێگەی هاتنە خوارەوە چەندین جار رووبەرووی مەترسی خزان و کەوتنە خوارەوە بوە، بەڵام ئەو مەشقانەی کە کردویەتی پێش وەخت وای کردوە لە خزان و کەوتن بيپارێزت .