سه‌رۆك كۆماری توركیا راگه‌یاند: ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامبن له كڕینی دۆلار ئه‌وا په‌نا بۆ رێوشوێنی تر ده‌بات.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا له وتارێكیدا له ویلایه‌تی ترابزۆن به جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی راگه‌یاند: به‌رپرسیارێتی بۆ سه‌ركه‌وتن له‌م جه‌نگه ئابوورییه‌دا له ئه‌ستۆی حكومه‌ت و ئێوه‌دایه.
راشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامبن له كڕینی دۆلار واملێده‌كه‌ن په‌نا ببه‌م بۆ جێبه‌جێكردنی پلانی بی و سی.
ئه‌ردۆگان وتیشی: ھه‌ر وڵاتێك له‌به‌ر په‌یوه‌ندی به رێكخراوه تیرۆرستییه‌كانه‌وه په‌یوه‌ندییه ستراتیجییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا تێكبدات، ئێمه‌ش ده‌ستبه‌رداری ده‌بین.
ئه‌ردۆگان زیادكردنی باج له‌سه‌ر پۆڵا‌و ئه‌له‌منیۆمی وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه به ھه‌وڵێك بۆ تێكدانی وڵاته‌كه‌ی ناوبرد، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: ئه‌وه‌ی به ھه‌وڵدان بۆ كوده‌تاو ئاژاوه‌نانه‌وه پێیان نه‌كرا ده‌یانه‌وێت به پاره بیكه‌ن، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا جه‌نگی ئابوورییه.
جێگای باسه تا دێت به‌ھای لیره به‌ھۆی لێدوانه‌كانی هه‌ردوو سه‌رۆكی توركیا‌و سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه روو له دابه‌زین ده‌كات، له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه له 40% ی به‌ھای خۆی له‌ده‌ستداوه‌و رۆژی یه‌كشه‌ممه له بۆڕسه‌ی ئاسیا‌و زه‌ریای ھێمندا 7.6 لیره به‌رامبه‌ر به دۆلارێك ئاڵوگۆڕی پێوه‌كراوه.