کۆمپانیای مازدا له نوێترین به‌رهه‌میدا ئۆتۆمبێلێكی مۆدێل به‌رزی خسته بازاڕه‌وه كه به شێوازێكی زۆر به‌هێز و ناوازه و دیزاینێكی زۆر جوان دروستی كردووه، ئه‌مه‌یش بووه‌ته جێگای سه‌رنجی خه‌ڵكی و كڕیارانی ئه‌م جۆره ئۆتۆمبێلانه.
كۆمپانیای به‌ناوبانگی مازدا له نوێترین به‌رهه‌میدا ئۆتۆمبێلێكی زۆر به‌هێز و خاوه‌ن دیزاینێكی جوانی خسته بازاڕه‌وه به‌ناوی “CX-9” ه‌وه كه وه‌ك كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی پێداوه ئه‌م ئۆتۆمبێله له ڕووی به‌هێزی بۆدییه‌كه‌ی و سه‌لامه‌تی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی حه‌وت خاڵی پێدراوه له‌سه‌ر 10 خاڵ.
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله زیاتر دەڵێت، مازدای مۆدێل به‌رز به بزوێنه‌رێكی 2.5 خراوه‌ته بازاڕه‌وه له‌گه‌ڵ هێزی 250 ئه‌سپ و تایبه‌تمه‌ندی چوار تۆڕبۆیی و شه‌ش پستۆنی، ئه‌مه‌یش وای كردووه ئرخه‌كه‌ی بگاته 32 هه‌زار و 130 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
مازدا یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی وڵاتی ژاپۆن بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل، ئه‌م كۆمپانیایه له 30ی كانوونی دووه‌می 1920 له‌لایه‌ن “جوجیرۆ ماتسودا” دامه‌زراوه كه ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 2016 نزیكه‌ی 1.2 ملیار دۆلاری قازانج كرد.