ئه‌مڕۆ 12ی ئابی 2018 سایتی سومه‌ریه‌نیوز بڵاویکرده‌وه که بانکی فیدراڵی ئه‌مریکی به‌دوای 5 بانکی عێراقییه‌وه‌یه و ئه‌و 5 بانکه‌ی سزاداوه.
ئاماژه به‌وه‌شکراوه که راپۆرته دزه‌پێکراوه‌کانی سه‌رچاوه دیپلۆماتییه عێراقییه‌کان ئاماژه به‌وه‌ده‌که‌ن که له‌ئێستادا تیمێکی راوێژکارانی ئه‌مریکا له عێراقدان و به‌دوای 5 بانکی عێراقی نوێ‌دا ده‌گه‌ڕێن که هاوشێوه‌ی بانکی (البلاد الاسلامی) سزادراون.
ئه‌وه‌ش باسکراوه که ئه‌و 5 بانکه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ ئاڵوگۆڕی دراو به‌کارهێنراون له‌سه‌رده‌می حوکمی باراک ئۆبامای سه‌رۆکی پێشووی ئه‌مریکادا، به‌ڵام له‌وکاته‌دا ئیداره‌که‌ی ئۆباما ته‌نیا چاودێری یه‌ک بانکی کردوه که ئه‌ویش بانکی (البلاد الاسلامی) بووه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو که چه‌ند مانگێکه لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌ستیان پێکردوه و به‌پێی سه‌رچاوه‌کان لێکۆڵینه‌وه‌کان ئاڵوگۆڕی دراو گواستنه‌وه‌ی دراوی ناڕوون بۆ لوبنان دواتر بۆ سوریا، هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ی پاره بۆ هه‌ندێک ده‌وڵه‌تی ئاسیا و ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵات ده‌گرێته‌وه.
له‌ساڵی رابردوودا ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بانکی (ایلاف)ی ئیسلامی له‌عێراق خسته لیستی ره‌شه‌وه، ئه‌م سزادانه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه که ئه‌و بانکانه په‌یوه‌ندییان به ده‌زگا ئێرانییه‌کانه‌وه هه‌یه که سزاکانی ئه‌مریکا ده‌انگرێته‌وه.