رووباری فورات كه له یه‌كگرتنی لقەكانی موراتسو و كاراسو پێكدێت و درێژترین رووباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، ژیان به‌و شارانه‌ی توركیا، سووریا و عێراق ده‌به‌خشێت كه پیایاندا تێده‌په‌ڕێت.
رووباری فورات وه‌ك شوێنی ژیان به‌درێژایی مێژوو بووه‌ته شوێنی گوزه‌رانی مرۆڤ كه هه‌میشه به‌دوای كه‌ناری ئاودا گه‌ڕاوه.
رووباری فورات ئاو ده‌گه‌یه‌نێته زه‌ویه به‌پیته‌كانی پارێزگاكانی ئه‌رزینجان، دێرسم، ئه‌لعەزیز، مالاتیا، دیاربه‌كر، ئادیامان، عه‌نتاب و ئورفا له توركیا.
له سایه‌ی پرۆژه‌ی گاپ كه گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی میژووی كۆماری توركیایه، رووباری فورات گه‌وره‌ترین سوود به پارێزگاكانی ناوچه‌ی باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵ ده‌گه‌یه‌نێت.
له‌سه‌ر رووباری فورات كه سنووری جوگرافیای پارێزگاكانی ئورفا، عه‌نتاب و ئادیامان دیاری ده‌كات، به‌نداوه‌كانی ئه‌تاتورك، كه‌بان، كاراكایا، بیره‌جیك و كاركامش دروستكراون.
رووباری فورات به درێژایی نزیكه‌ی دوو هه‌زار و 800 كیلۆمەتر بووه‌ته درێژترین رووبار له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌پاڵ بوونی گرنگیی ماددی و مه‌عنه‌وی هاوكات له رووی كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووریشه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه هه‌یه كه پیایاندا تێده‌په‌ڕێت.
له كاتێكدا له ناوچه‌كانی باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵ ناوی زۆر كوڕ نراوه فورات، هاوكات ناوی زۆر له كچانیش نراوه دیجله كه رووبارێكه له به‌شێكی دیكه‌ی ناوچه‌كه. هه‌روه‌ها رووباره‌كه بووه‌ته بابه‌ت له‌نێو گۆرانی، رۆمان و هۆنراوه‌كاندا.
رووباری فورات لە ئورفاوە بەرەوە سووریا دەچێت و دواتر ئاراستەکەی روو لە عێراق دەکات و بە یەک ئاراستە لەگەڵ دیجلە یەک دەگرن کە پێی دەوترێت “شەتولعەرەب” و دواتر دەڕژێنە ئاوی کەنداو.
– فورات خرۆشاو و دیجلە ئارامە
سەرۆکی بەشی جوگرافیا لە کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی حەڕان لە تورکیا، پرۆفیسۆر سەدات بەنەک رایگەیاند کە لە سەرەتای بەهاردا ئاوی رووباری فورات زیاد هەڵدەکشێت.
پرۆفیسۆر سادات باس لەوەدەکات کە فورات رێگەیەکی دوور و درێژ دەبڕێت بۆ گەیشتن بە دیجلە و لەم ناوەدا باس لە رەهەندە ئەدەبییەکانی ئەم دوو رووبارە دەکات و دەڵێت: “وەک دوو عەشق باس لە رووبارەکانی دیجلە و فورات دەکەن لە ئەدەبیاتدا”.
ئەم مامۆستایەی زانکۆی حەڕان دەشڵێت، ئەم شوێنانەی کە ئاوی فورات پێیدا تێدەپەڕێت، راستەوخۆ کاریگەری لەسەر ژیانی خەڵک دەبێت و لەم بارەیەوە گوتی: “لە رووی کۆمەڵایەتییەوە ئەگەر سەیری ئەو ناوچانە بکەین کە رووباری فورات پێیدا تێدەپەڕێت، دەبینین کە ناوی کوڕەکانیان ناوە فورات. لە لایەکەی دیکەشەوە ناوی کچەکانیان ناوە دیجلە. هۆکارەکەی ئەوەیە کە فورات خرۆشاوە و بە زۆر شوێنی سەختدا تێدەپەڕێت و دیجلە بە پێچەوانە زۆر ئارامە و رێگەی خۆی بە ئارامی دەکاتەوە هاوشێوەی دایکێک دەجوڵێتەوە و فوراتیش هاوشێوەی نێرینە دەجولێتەوە.
رووبارەکە مەودای دوو هەزار و 800 کیلۆمەتر لە قوڵایی رۆژهەڵاتی ناوڕاست دەبڕێت و 15 پاریزگا دەپێوێت کە هەشتیان لە تورکیا، سێیان لە سووریا و چواریان لە عێراقە”.