به‌هۆى دابه‌زینى به‌هاى دراوى توركى، گه‌شتیارێكى زۆر ڕوو له توركیا ده‌كه‌ن، به تایبه‌تى له عێراق و رووسیا، به‌پێى ئاماره‌كان نزیكه‌ى شه‌ش ملیۆن رووس و هه‌فتانه‌ش 22 هه‌زار عێراقى به‌مه‌به‌ستى گه‌شت ڕِوو له توركیا ده‌كه‌ن.
چه‌ند رۆژێكه میدیا عێراقى و توركییه‌كان باس له زیادبوونى ژماره‌ى ئه‌و گه‌شتیارانه ده‌كه‌ن كه ڕوو له توركیا ده‌كه‌ن، له‌وانه پێگه‌ى شه‌فه‌ق نیوزى عێراق بڵاوى كردووه‌ته‌وه، توركیا بووه‌ته شوێنى یه‌كه‌مى گه‌شتیارانى عێراق.
هه‌رچه‌نده ئامارى فه‌رمى له به‌رده‌ست نییه، به‌ڵام رۆژانه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، كۆمپانیاكانى گه‌شتیارى گوتوویانه له هه‌فته‌یه‌كدا 22 هه‌زار تا 22 هه‌زار و 500 گه‌شتیارى عێراقى سه‌ردانى توركیا ده‌كه‌ن و %80 ئه‌و گه‌شتیارانه‌ش ڕوو له ئیستانبوڵ ده‌كه‌ن.
هاوكات ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د ئه‌رسۆى وه‌زیرى گه‌شتوگوزارى توركیا له سه‌ردانێكى بۆ مۆسكۆى پایته‌ختى رووسیا به‌شێوه‌یه‌كى گشتى باسى له به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى گه‌شتیارانى توركیا كردووه و به‌تایبه‌تیش هه‌ندێك زانیارى له باره‌ى گه‌شتیارى رووس بۆ وڵاته‌كه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو.
ئه‌رسۆى گوتوویه‌تى “ژماره‌ى گه‌شتیارانى رووس به رێژه‌ى %40 له‌م وه‌رزه‌دا زیادى كردووه، له‌وانه‌یه به‌كۆتایی هاتنى ئه‌م وه‌رزه‌ش پێشوازى له شه‌ش ملیۆن گه‌شتیارى رووس بكه‌ین”.
دووپاتى كردووه‌ته‌وه ژماره‌ى گه‌شتیارانى وڵاتانى ئه‌وروپاش بۆ توركیا زیادى كردووه.
هه‌رچه‌نده میدیاكانى توركیا راسته‌وخۆ باسى ناكه‌ن، به‌ڵام هۆكارى سه‌ره‌كى له زیادبوونى ژماره‌ى گه‌شتیاران به‌هۆى دابه‌زینى نرخى لیره‌ى توركییه به‌رانبه‌ر دۆلار.