كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشور بۆ ئامێرە ئەلەكترۆنیەكان، بە سێیەم گەورەترین كۆمپانیا تەكنەلۆژیەكانی جیهان ساڵی 2012 دیاریكرا
لەو بارەیەشەوە ئاژانسی نیشتیمانی پیشەسازی و تەكەنەلۆژیای كۆریای باشور ڕاپۆرتێكی بڵاوكردۆتەوەو تیایدا هاتووە بەهۆی گەورەیی قەبارەی بەهای بازاڕی كۆمپانیای سامسۆنگی كۆری توانیویەتی لە ساڵی ڕابردوودا لەدوای كۆمپانیای ئەپڵ و گۆگڵی ئەمریكی پلەی سێیەم گەورەترین كۆمپانیا تەكەنەلۆژییەكانی جیهان بەدەست بهێنێت پێش هەریەك لەكۆمپانیای مایكرۆسفت و ئەی بی ئێم بكەوێت كە بە پلەی چوارەم و پێنجەم كۆمپانیا جیهانییەكانیان دەست نیشان كراون ئەمەش لە كاتێكدایە لەچارەكی كۆتایی ساڵی ڕابردوودا كۆمپانیای سامسۆنگی كۆری لەفرۆشی مۆبایلی زیرەكدا توانیویەتی پێش كۆمپانیای ئەپلی ئەمریكی بكەوێت بەجۆریك لەچارەكی كۆتایی ساڵی ڕابردوودا 63 ملیۆن مۆبایلی زیرەكی لە بازاڕەكانی جیهاندا فرۆشتووە كەلە هەمان ماوەدا كۆمپانیای ئەپڵ توانیویەتی 47 ملیۆن و 800 هەزار مۆبایلی زیرەك بفرۆشێت هەروەها لەساڵی 2012 دا كۆمپانیای سامسۆنگ توانیویەتی 213 ملیۆن مۆبایلی زیرەك بفرۆشێت بەڵام ئەپڵا لەهەمان ساڵدا 135 ملیۆن ئامێری فرۆشتووە.