كاره‌بای نیشتمانی بۆ مه‌رزی كێلێ راده‌كێشرێت

هەنگاوەكانی بەرەسمی ناساندنی مەرزی كێلێ لەسنوری قەزای پشدەر بەردەوامی هەیەو لەوچوارچێوەیەشدا بەبریاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پرۆژەی گەیاندنی كارەبای نیشتمانی لەرۆژانی داهاتوودا دەچێتە بواری جێ بەجێكردنەوە.

هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین راگەیاند: لەچەند ساڵی رابردوو یەكێ لە گرفت و ئاستەنگەكان بەردەم بەرەسمی ناساندنی مەرزی كێلێ نەبونی كارەبای نیشتمانی بوو كەلەئێستادا بەبەری 450  ملیۆن دینارو بەرەزامەندی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كرودستان دەچێتە بواری جێ بەجێ كردنەوە.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین ئاماژە بەوەشدەدات بەتەوابونی پرۆژەی كارەبای نیشتمانی یەكێكی تر لەو مەرجانە جێ بەجێ دەبێت كەبۆ هەموو مەرزێكی نێودەوڵەتی گرنگی زۆری هەیە و لەرابردووش ئاستەنگی گەورەی بردەم بەرەسمی ناساندنی مەرزی كێلێ بوو لە سنوری قەزای پشدەر.

 PUKmedia