به‌ردی بناغه‌ی زانكۆی نێوده‌وڵه‌تی قه‌یوان له‌سلێمانی داده‌نرێت

    
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سلێمانی به‌ردی بناغه‌ی زانكۆی نێوده‌وڵه‌تی قه‌یوان داده‌نێت.

به‌پێی زانیارییه‌كان بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12-8-2018  قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ ئاماده‌بوونی وه‌زیری خوێندنی باڵا و سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانی حزبی و حكومی به‌ردی بناغه‌ی زانكۆی نێوده‌وڵه‌تی قه‌یوان له‌شاری سلێمانی دابنرێت.

قوباد تاڵه‌بانی هاوكات بینای نوێی زانكۆكه‌ ده‌كاته‌وه‌ و به‌ردی بناغه‌ی كه‌میپینی نوێی زانكۆی قه‌یوان داده‌نێت.

ئه‌م زانكۆیه‌ له‌ئه‌مساڵدا توانای وه‌رگرتنی 400 خوێندكاری هه‌یه‌.