یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریکرا


سعودیە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی دیاریکرد و رایگەیاند، رۆژی سێشەممە 21-8-2018 یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە.

هاوکات دیوانی وەقفی سوننی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، رۆژی سێشەممە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە.

پێشتر، نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی كوردستان لە سعودیەوە بە  رووداوی راگەیاند بوو، ئەمشەو حكومەتی سعودیە دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی قوربان یەكلایی دەكاتەوە و ئەگەر ئەم مانگی زیلقەعدە (ذی القعدە)ـیە 30پڕ بێت، ئەوا 22ی مانگ دەكرێتە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان، ئەگەر 29 رۆژیش بێت، ئەوا 21ـی مانگ دەكرێتە یەكەم رۆژی جەژن”.

ئەمساڵ پێنج هەزار و 439 كەس لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج چوونەتە سعودیە، ساڵی رابردووش چوار هەزار و 867 كەس بۆ هەمان مەبەست چووبوونە سعودیە.