ئەردۆغان: “ھەرگیز ئەم نیزامەی ئەمریکا قبوڵ ناکەین کە شەڕی ئابووری لە دژی گشت جیھان راگەیاندووە و بە ھەڕەشەی سەپاندنی سزا، خاوە لە وڵاتان وەردەگرێت”.
ئەردۆغان: “ئامادەکاری دەکەین بۆ ئەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیمان لەگەڵ وڵاتانی چین، رووسیا، ئێران و ئۆکراینا لەسەر دراوی نەتەوەیی خۆمان ئەنجام بدەین. ئەگەر وڵاتانی ئەورووپاش دەیانەوێت لە گوشاری دۆلار دەربچن ئەوا لەگەڵ ئەوانیش ئامادەین سیستەمێکی ھاوشێوە دابنێین”.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: “ھەر چییەک دەیکەن بیکەن، بە ئاشکرای دەیڵێم، واز لە ئامانجەکانمان لە کەرتی ئابووری ناھێنین، ھەرگیز راناوەستین لە رزاندنەوەی سەری رێکخراوە تیرۆریستییەکان، ھەنگاو بەرەو دواوە نانێین لە سیاسەتەکانمان لە عێراق و سووریا”.
ئەردۆغان: “ئەو کەسانەن کە دەڵێن ‘ئابووری بەرەو خراپی دەڕوات، کەمێکی دیکە بھەژێین ئەوا لە ئەردۆغان رزگارمان دەبێت’ گەورەترین دوژمنانی ئەم گهل و وڵاتهن”.
بەهۆی دەستگیركردنی قەشە ئاندرو برونسن، لەلایەن حكومەتی توركیاوە پەیوەندییەكانی نێوان واشنتۆن و ئەنقەرە گرژی زۆری تێكەوتووە، هەر بۆ هەمان مەبەست، ئەم هەفتەیە شاندێكی حكومەتی توركیا سەردانی واشنتنی كردو لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆبووەوە، بەڵام هیچ ئاماژەیەك نەبوو كە وتوێژەكانی ئەو شاندە ئەنجامێكی پۆزەتیڤی هەبووبێت.