ئێران داوای قه‌ره‌بووی له کۆمپانیای پیجۆی فه‌ڕه‌نسی بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل كردووه كه به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكاوه كار و چالاكییه‌كانی له‌و وڵاته راگرتووه.
جێگری وه‌زیری پیشه‌سازی و كانزا و بازرگانیی ئێران، موحسین ساڵحی نیا رایگه‌یاند، به‌ڕاگرتنی كاره‌كانی کۆمپانیای پیجۆی فه‌ڕه‌نسی بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل، قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی كه‌رتی ئۆتۆمبێل له ئێران دابه‌زیوه.
نیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له گرێبه‌سته‌كانیاندا له‌گه‌ڵ كۆمپانیا فه‌ڕه‌نسییه‌كان، گەرەنتیی پێویست له‌به‌رچاوگیراوه و پێویسته کۆمپانیای پیجۆ قه‌ره‌بووی ئەو زیانانە بكاته‌وه کە به‌هۆی راگرتنی وه‌به‌رهێنانه‌كانی به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكاوه بەر تاران کەوتووە.
له لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵیی ته‌سنیمی ئێرانی، نیا رایگه‌یاندووە پێداویستیی ناوخۆ له پارچه‌ی یه‌ده‌گی ئۆتۆمبێل له لایه‌ن كۆمپانیای “ئیران خودرۆ”وه ده‌سته‌به‌رده‌كرێت.
دوای كشانه‌وه‌ی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نێوان ئێران و کۆمەڵەی پێنج کۆ یەک، ئه‌مریكا یه‌كه‌م قۆناغی سزاكانی بۆ سه‌ر ئێران له 7ی ئابدا خسته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. سزاكان كه‌رتی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلیش ده‌گرێته‌وه كه دوای نه‌وت گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی ئابووریی ئه‌و وڵاته‌یه. هه‌ریه‌ک له كۆمپانیا فه‌ڕه‌نسییه‌كانی بواری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل پیجۆ، رینۆ و سیترۆین رایانگه‌یاندبوو، به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكاوه، كاره‌كانیان له ئێران راده‌گرن.