به پێى به‌ڵگه‌یه‌كى فه‌رمى بانكى ناوه‌ندى عێراق مامه‌ڵه‌كردن به دۆلار له‌گه‌ڵ بانكه‌كانى ئێران راده‌گرێت و بۆ مامه‌ڵه‌كردن به یۆرۆش، چاوه‌ڕوانى رێنوێنییه‌كانى بانكى ناوه‌ندى ئه‌وروپى ده‌كات.
به‌پێى به‌ڵگه‌یه‌ك كه له میدیاكانى عێراق بڵاو كراوه‌ته‌وه، بانكى ناوه‌ندى عێراق رێنوێنیى نوێى بۆ بانكه عێراقییه‌كان ده‌ركردووه، له‌باره‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بانكه‌كانى ئێران.
وه‌ك له به‌ڵگه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، مونیر شێخلى جێگرى پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق، واژووى له‌سه‌ر به‌ڵگه‌كه كردووه و به‌ڵگه‌كه‌ش به ژماره‌ى 9/2/292 له رۆژى 7/8/2018 ده‌رچووه.
واته ئه‌و به‌ڵگه‌یه رۆژێك دواى سه‌پاندنه‌وه‌ى سزاكان به‌سه‌ر ئێران ده‌رچووه، كه تێیدا داوا له بانكه‌كان ده‌كرێت بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران دراوى دۆلار به‌كار نه‌هێنن.
له‌باره‌ی یۆرۆش له به‌ڵگه‌كه‌دا هاتووه، بۆ ئه‌مه چاوه‌ڕوانى خواسته‌كانى بانكى ناوه‌ندى ئه‌وروپا ده‌كه‌ن.
له شه‌شى ئه‌م مانگه ئه‌مه‌ریكا سزاى به‌سه‌ر سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانى ئابوورى ئێران سه‌پاند، به پێى یه‌كێك له سزاكان ئێران ئه‌وه‌ى له قه‌ده‌غه ده‌كرێت مامه‌ڵه به دۆلار بكات و هه‌ر وڵات و كۆمپانیایه‌كیش پابه‌ند نه‌بێت، ئه‌وا رووبه‌ڕووى سزاكانى ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته‌وه.