ترامپ باجی خستە سەر پۆڵاو ئەلەمنیۆمی تورکیا




سەرۆکی ئەمریکا باجی گومرگی خستە سەر پۆڵا و ئەلەمنیۆمی تورکیا و دەشڵێت: پەیوەندیەکانمان لەگەڵ تورکیادا باش نییە.

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە تویتەری رەسمیی خۆیدا رایگەیاندووە: رەزامەندیم دەربڕیوە بە سەپاندنی باجی گورمگ بەسەر پلاتین و پۆڵای هاوردەکراوی تورکیا، بەجۆرێك باجی سەر پۆڵا بە رێژەی لە ٥٠٪ و باجی سەر ئەلەمنیۆم لە ٢٠٪ دەبێت.

راشیگەیاندووە: بەهای لیرەی تورکی بەشێوەیەکی خێرا لە بەرامبەر دۆلارە بەهێزەکەمان دابەزیوە.

هەروەها لەبارەی پەیوەندیەکانی ئەنقەرە و واشنتۆنەوە، ترامپ رایگەیاندووە: لە ئێستادا پەیوەندیەکانمان لەگەڵ تورکیادا باش نییە.

بەهۆی دەستبەسەرکردنی ئەندرۆ برۆنسۆنی قەشەی ئەمریکی لەلایەن تورکیاوە، پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن گرژی تێکەوتووە، دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لەوبارەیەوە رایگەیاندبوو: ئەگەر تورکیا قەشە ئەمریکیەکە ئازادنەکات ئەوا سزای ئابووری بەسەر تورکیادا دەسەپێنین.