ژنێکی کورد لەسەر ئاستی ئێران تاکەژنە کە لەڕێگەی درەوەی شارەکان شۆفێریدەکات و ڕۆژانە لەدەروازەکانەوە ھاوڵاتیان دەبات بۆ تاھران.
ئارەزوو زەڕین کەفش، ٤٥ ساڵ ژنێکی کوردی ڕۆژھەڵاتە کەلەشاری سنە دەژی، بەدەم لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکەیەوە دەڵێت “ماوەی ١٢ ساڵە وەک تاکە ژنێک لەسەر ئاستی ئێران لەڕێگەی دەرەوە شۆفێری دەکەم و ڕۆژانە لەوڕێگایە ھاتوچۆدەکەم لەمەرزەکان و لە تارانەوە بۆ مەرزەکان و بۆ ناوچە گەشتیاریەکانی ئێران ھاوڵاتیان و گەشتیاران دەگوازمەوە”.
دەشڵێت “لەسەرەتاوە کەدەستم بەشۆفێری ڕێی سنە تارانکرد بەلای ھەندێک لە خەڵک و کەسوکام نامۆبوو بەڵام خۆم سوربوم لەسەر کارەکەم و گوێم بەقسەکان نەدا لەحەزەکەی خۆم بەردەوامبومو سەرکەوتوبوم تائێستا”.
ئاماژە بەوەشدەکات “ڕۆژان لەنێوان سنە تاران ٨ کاتژمیر لێدەخورم ھەندێک جاریش کەدەگەمە تاران نەفەرەی کەم دەبێت یەکسەر دەگەڕێمەوە بۆ سنە، ئێستا من کار بۆ کۆمپانیایەک دەکەم کە کاری تاکسیە ئۆتۆمبێلی خۆمم نیە بەداھاتی کارەکەشم منداڵەکانم بەخێو دەکەم کە ئەوان ھێشتا لە زانکۆ دەخوێنن، خەرجی حەوانیش گرانە”.
ئارەزوو بەکارەکەی خۆشحاڵە توانیویەتی لەناو کۆمپانیاکەدا سەرکەوتوبێت و متمانەی تواوی پێ بکەن، دەشڵێت “بەھۆی کارەکەمە زۆر خەڵکی شارەکانی کوردستانم ناسیوە کاتێک لەگەڵ دەڕۆن زۆر خۆشحاڵن بەتایبەت ئەوانەی خێزانن من ھەموو شوێنێکیان دەبەم کەخۆیان پێیان خۆشبێت وە ھاوکاری تەواویون دەکەم لەگەشتەکانیاندا بۆیە بەردەوام ھاوڵاتیانی شارەکانی کوردستان کەدێنە ئێران ئەوەی منی ناسیبێت لەگەڵم گەشت دەکاتەوە”.
ئارەزوو بەھۆی کارکردنەکەیەوە لەناو شارەکانی ڕۆژھەڵاتدا ناسراوە چەند خەڵاتێکی سەرکەوتوی پێ بەخشراوە وەک ژنێکی کارکەر.
ئامادەکردنی:زریان محەمەد