دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوو، به‌های دراوی ئه‌لیكترۆنی بیتكۆین بۆ كه‌متر له شه‌ش هه‌زار دۆلار دابه‌زی، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین دابه‌زینی گه‌وره‌ی نرخی ئه‌و دراوه ئه‌لیكترۆنییه بوو تۆمار كرا له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا كه به‌هاكه‌ی بۆ 20 هه‌زار دۆلار به‌رز بووبووه‌وه.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی هاككه‌ران بۆ سه‌ر دراوی ئه‌لیكترۆنی بیتكۆین، له دانیشتنه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی گرتنه‌به‌ری رێوشوێن بۆ پاراستنی دراوه ئه‌لیكترۆنییه‌كه له بازاڕدا به شێوه‌یه‌كی خێرا و زۆر به توندی نرخه‌كه‌ی دابه‌زی، ئه‌مه له كاتێكدایه له سێ مانگی كۆتای ساڵی 2017 به شێوه‌یه‌كی خێرا نرخه‌كه‌ی به‌رز بووه‌وه و خۆی له 20 هه‌زار دۆلار دا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 10ى ئاب، جارێكی تر به‌های بیتكۆین بۆ 6556.30 دۆلار دابه‌زی و دابهزینهكهیش له زیادبووندایه.
له ناوه‌ڕاستی مانگی رابردووه‌وه، بیتكۆین له بازاڕی دراوی ئه‌لیكترۆنی پتستامپ له لۆكسۆمبۆرگ بۆ كه‌مترین ئاستی دابه‌زی و نرخه‌كه‌ی بوو به پێنج هه‌زار و 920 دۆلار، به‌ڵام دواتر كه‌مێك به‌رز بووه‌وه.
بیتكۆین دراوێكی ئه‌لیكترۆنییه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چاپ نه‌كراوه و ناكرێ، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له ڕێی ئینته‌رنێته‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێ و له سه‌ره‌تای مانگی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری ساڵی 2009ه‌وه داهێنراوه و هیچ بوونێكی كاغه‌زی نییه، ده‌توانن له ئینته‌رنێت بیتكۆین كۆ بكه‌نه‌وه و بیگۆڕن بۆ دراوه‌كانی تری وه‌ك دۆلار.