بەهای لیرەی تورکی لەبەرامبەر دۆلار و یۆرۆ دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٩-٨-٢٠١٨، بەهای لیرەی تورکی لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریکی و یۆرۆی ئەوروپی دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی.

بەهای لیرەی تورکی بەجۆرێک دابەزیوە ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ٥٤٢ لیرەی تورکی  لە بازاڕەکانی مامەڵەی دراوی تورکیا گۆڕدرایەوە.
 
دابەزینی بەهای لیرەی تورکی دوای ئەوە هات گفتوگۆی نێوان شاندێکی بەرپرسانی تورکیا و بەرپرسانی ئەمریکی شکستی هێنا لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی قەشە برۆنسن و ئەو سزایانەی ئەمریکا بەسەر دوو وەزیری تورکیای سەپاندووە.