به‌پێی ئاماره به‌راییه‌كان ئه‌و تویته‌ی وەزیری ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا، كریستیا فریلاند له‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ژمارەیەک چالاكی مافه‌كانی مرۆڤ له ریاز پایته‌ختی سعوودیه له تویته‌ر بڵاویكردۆته‌وه، نزیكه‌ی 20 ملیار دۆلار له‌سه‌ر كه‌نه‌دا كه‌وتووه.
له كاتێكدا قه‌یرانی نێوان كه‌نه‌دا و سعوودیه له قووڵبووندایه، یه‌كه‌م ده‌ركه‌وته‌ی ئه‌و قه‌یرانه له‌سه‌ر ره‌هه‌ندی ئابووریی ده‌ركه‌وت.
تویته‌كه‌ی کریستیا فریلاند كه له دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سەمەر بەدەوی خوشكی بلۆگنووسی كه‌نه‌دی رائیف بەدەوی كه هێشتا له ریاز ده‌ستبه‌سه‌ره له‌گه‌ڵ ژنێكی دیكه كه به‌ندكراوه و داوای له سعوودیه كردووه ئه‌و كه‌سانه ئازاد بكات، په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ی گه‌یانده خاڵی پچڕان.
بڕیاری سعوودیه بۆ راگرتنی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كان له‌گه‌ڵ كه‌نه‌دا، پاكێجی فرۆشتنی 928 زرێپۆشی سه‌ربازی سووك و قورس به بەهای 15 ملیار دۆلار له لایه‌ن كه‌نه‌داوه به سعوودیه كه هێشتا له قۆناغی دروستكردندایه خرایه سه‌ر بڕیاره‌كه.
سعوودیه، له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی كه‌نه‌دا، ستیفن جۆزیف هارپه‌ر داوای 928 زرێپۆشی سه‌ربازی له جۆری Light Armoured Vehicles-LAV كردبوو كه له لایه‌ن كۆمپانیای General Dynamics Land Systemsه‌وه به‌رهه‌مده‌هێنرێت. كاره‌كانی فرۆشتن كه له ساڵی 2014دا ته‌واوبوو له لایه‌ن حكوومه‌ته‌كه‌ی جه‌ستن ترودۆ كه ساڵی 2015 هاته سه‌ر حوكم هه‌ڵپه‌سێردرا.
له چوارچێوه‌ی بڕیاری سعوودیه بۆ راگرتنی په‌یوه‌ندیه بازرگانییه‌كان، 17 هه‌زار و 272 قوتابی كه له‌سه‌ر زه‌ماله‌ی ده‌وڵه‌تی سعوودیه له زانكۆكانی كه‌نه‌دا ده‌خوێنن له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیاندا ئه‌و وڵاته جێده‌هێڵن.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی سعوودیه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه حكوومه‌تی ریاز له‌گه‌ڵ كه‌نه‌دادا به‌رنامه‌كانی په‌روه‌رده، زه‌ماله و ناردنی قوتابی راگرتووە و به‌په‌له به‌رنامه‌یه‌ك داده‌نێن بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و قوتابیانه‌ی له رێگه‌ی ئه‌و به‌رنامانه‌وه له‌و وڵاته‌دا ده‌خوێنن.
خوێندكاره سعوودییه‌كانی دانیشتووی كه‌نه‌دا له رووی قه‌باره‌وه، شه‌شه‌مین گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵه خوێندكارن له‌و وڵاته‌دا. به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه رۆڵی ئه‌م خوێندكارانه له ئابووریی كه‌نه‌دادا له پاڵ خوێندنه‌كانیاندا ئه‌و خه‌رجییه‌ی بۆ خانه‌واده‌كانیانی ده‌كه‌ن، بریتییه له ٥٠٠ ملیۆن دۆلار.
– قه‌باره‌ی بازرگانی چوار ملیار دۆلاره
به‌پێی داتاكانی ده‌زگای ئاماری كه‌نه‌دا، قه‌باره‌ی بازرگانیی نێوان ئه‌و وڵاته و سعوودیه چوار ملیار دۆلاره.
له‌دوای دوایین بڕیاری سعوودیه، كه‌نه‌دا له‌م بواره‌شدا زیانی پێده‌گات.
– سعوودیه گه‌شته ئاسمانییه‌كانی بۆ تۆرۆنتۆ راگرت
بوارێكی دیكه كه قه‌یرانه‌كه كاریگه‌ریی كردووه‌ته سه‌ر، گه‌شته ئاسمانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاته.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن هێڵی ئاسمانیی سعوودیه‌وه بڵاوكرابوویه‌وه، ئاماژه به‌وه‌كرابوو له چوارچێوه‌ی هه‌ڵپه‌ساردنی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كان له‌گه‌ڵ كه‌نه‌دادا له رۆژی دووشه‌ممه ١٣ی ئابه‌وه گه‌شته ئاسمانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ شاری تۆرۆنتۆ ناوه‌ندی ویلایه‌تی ئۆنتاریۆ، راده‌وه‌ستێنرێن.
– چی ببوو؟
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا، كریستیا فریلاند تویتێكی سه‌باره‌ت به ده‌ستگیكردنی سەمه‌ر به‌ده‌وی و ژنێك بڵاوكردبوویه‌وه كه سه‌ردانی براكه‌ی، رائیف به‌ده‌وی هاووڵاتیی كه‌نه‌دی به ره‌گه‌ز سعوودیی و بلۆگنووس كه له ئێستادا له سعوودیه له زینداندایه، بڵاوكردبوویه‌وه. له تویته‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو كه ده‌ستگیركردنی سەمه‌ر به‌ده‌وی و ئه‌و ژنه “مایه‌ی نیگه‌رانییه‌كی زۆر”ه و داوای له سعوودیه كردبوو، ده‌ستبه‌جێ ئازادیان بكات.
لای خۆشییه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه له رێگه‌ی گرتنه به‌ری هه‌مان رێگه و له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ره‌وه، بڵاویكرده‌وه كه سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ كه‌نه‌دادا هه‌ڵده‌په‌سێرێت و داوای له باڵیۆزی كه‌نه‌دا له ریاز كردبوو له میانی ٢٤ كاتژمێردا سعوودیه جێبهێڵێت و باڵیۆزی خۆشی له كه‌نه‌دا كشاندبوویه‌وه.