وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا، فاتیح دونمەز به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه بازرگانی وزه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران ره‌وایه، رایگه‌یاند “ساڵانه نزیكه‌ی نۆ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن مه‌ترسێجا گازی سروشتی (له ئێران) ده‌كڕین. به‌پێی ئه‌وه‌ی خستنه سه‌رما و بێ كاره‌با بوونی هاووڵاتییان له ئارادا نییه، پشتبه‌ستن به حوكمه‌كانی گرێبه‌سته‌كه ئه‌م بازرگانییه به‌رده‌وام ده‌بێت”.
فاتیح دۆنمه‌ز له میانی به‌شداریكردن له په‌خشی راسته‌وخۆی كه‌ناڵی A Haber دا، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی توركیا ده‌سته‌به‌ركردنی داواكاری وزه‌ی به ئێجگار گرنگ له‌قه‌ڵه‌م دا و تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی له مێژینه‌ی بازرگانیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئێران به تایبه‌ت له بواری هاورده‌كردنی نه‌وت و گازی سروشتی‌دا.
وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا، فاتیح دونمەز ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هاورده‌كردنی گازی سروشتییان له ئێرانه‌وه به‌پێی گرێبه‌ستی قۆناغی دوورمه‌ودا ئه‌نجام داوه و گوتی: “ماوه‌ی ئه‌و گرێبه‌ستانه تاكو ٢٠٢٦ه و به‌رده‌وام ده‌بن. ساڵانه نزیكه‌ی نۆ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن مه‌ترسێجا گازی سروشتی (له ئێران) ده‌كڕین. به‌پێی ئه‌وه‌ی خستنه سه‌رما و بێ كاره‌با بوونی هاووڵاتییان له ئارادا نییه، پشتبه‌ستن به حوكمه‌كانی گرێبه‌سته‌كه ئه‌م بازرگانییه به‌رده‌وام ده‌بێت”.
فاتیح دۆنمه‌ز سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه سزاكان تاكلایه‌نه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه به سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێندراون و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا زۆر له‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریكا نیگه‌رانه و گوتی: “ئێمه بازرگانییه‌كی ره‌وا ئه‌نجام ده‌ده‌ین. ده‌سته‌به‌ركردنی داواكاری وزه ئێجگار گرنگه، هه‌روه‌ها ئه‌رك و مافی هاوسێیه‌تیشمان له‌سه‌ر شانه، چه‌ندین ساڵه پێكه‌وه بازرگانی ده‌كه‌ین، پێموایه پێویسته له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ڵبسه‌نگێندرێت”.
وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی توركیا فاتیح دۆنمه‌ز به بیری هێنایه‌وه كه ئێستا شاندێكی توركیا له ئه‌مریكایه و گوتی: “له باره‌ی ژماره‌یه‌ك ته‌وه‌ر به سزاكانیشه‌وه دانوستان ده‌كرێت، هیوام به‌و گفتوگۆیانه هه‌یه ئه‌نجامێكی باشیان لێبكه‌وێته‌وه”.