بەریتانیا: دەتوانرێت كۆمپانیا ئەوروپییەكان لە سزاكانی ئەمریكا بپارێزرێن

وەزیرێكی بەریتانیا دەڵێت دەتوانرێت كۆمپانیا ئەوروپییەكان لە ئەو سزایانە بپارێزرێن كە ئەمریكا بەسەر ئێراندا سەپاندوویەتی.

ئەلستێر بێرت وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لێدوانێكدا بۆ رادیۆی بی بی سی رایگەیاند ئەگەر كۆمپانیایەكی ئەوروپا ترسی گرتنەبەری رێكاری یاسایی و سزادانی هەبێت لە چوارچێوەی ئەو سزایانەی ئەمریكا بەسەر ئێراندا سەپاندوویەتی، ئەوا دەتوانرێت ئەو كۆمپانیایە بەپێی یاسای یەكێتی ئەوروپا بپارێزرێت.

ئەلستێر بێرت راشیگەیاند بڕیاری مامەڵەكردن یاخود مامەڵەنەكردن لەگەڵ ئێران دەگەڕێتەوە بۆ خودی بازرگانانی كۆمپانیا ئەوروپییەكان.