به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی ئاشكرایكرد، تائێستا بڕیاری پێدانی مۆڵه‌ت به‌كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانی پارێزگای سلێمانی به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌ستیپێنه‌كردووه‌ته‌وه، ته‌نها مۆڵه‌ت به‌چه‌ند توێژێك ده‌درێت كهپرۆژهی وه‌به‌رهێنان ئه‌نجامبده‌ن.
(فه‌رمان غه‌ریب) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی بە NNA راگەیاندوە، له‌ئێستادا چه‌ند چین‌و توێژێك دیاریكراون، مۆڵه‌تیان پێبدرێت بۆئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران دروستبكه‌ن، له‌وانه‌ش (سه‌ندیكای پزیشكان، سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ، یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان‌و مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی)ه، جگه له‌وچوار پرۆژه‌یه مۆڵه‌ت به‌هیچ پرۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون نادرێت، وتیشی:”له‌ئێستادا چاوه‌ڕێی ڕێنمایی نوێین بۆئه‌وه‌ی جارێكیدیكه دهستبهپێدانی مۆڵه‌ت بۆ پرۆژه وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان بكه‌ینه‌وه”.
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه بڕیاری دروستكردنی (5000) یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ هاوڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌ت درا، كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئاوهدانكردنو نیشته‌جێكردنه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت.