بانكی ناوەندی عیراق ئەو هەواڵانە رەتدەكاتەوە، كە مامەڵە بە 100 دۆلاری چاپی پێش ساڵی 2006 وە نەكەن.
مەحمود محەممەد داغر بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پرۆسە داراییەكان و بەڕێوەبردنی قەرزی گشتی ڕایگەیاندووە، بانكی ناوەندی عیراق مامەڵە بەهەموو جۆرە دۆلارێك بەچاپە كۆنەكانی پێش ساڵی 2006یشەوە دەكاتو ئەو دەنگۆیانەش كە سەبارەت بە 100 دۆلاری چاپی پێش ساڵی 2006 هەیە، دوورن لەڕاستییەوە.
راشیگەیاندووە، بانكی ناوەندی هیچ جۆرە چاپێكی دۆلاری دیاری نەكردووە كە مامەڵەی پێوە نەكرێت، تەنها دۆلاری ساختە رەتدەكاتەوە، مامەڵەنەكردنیش بە 100 دۆلاری چاپی كۆن لەبازاڕەكاندا، پەیوەندی بەنووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراوو هاوڵاتیانەوە هەیە نەك بانكی ناوەندی.ئەوشی خستەروو، هەموو وڵاتانی دراوسێمان مامەڵە بە هەموو چاپە جیاوازەكانی دۆلارەوە دەكەن، ئەو بابەتە تەنها لە بازاڕەكانی عیراقدا بوونی هەیە.ئەوەش لەكاتێكدایە، بەشێك لەخاوەن نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو، مامەڵە بە 100 دۆلاری چاپی پێش 2006و تاك دۆلاریەوە ناكەنو لەكڕیارانیشی وەرناگرن.