سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رله‌نوێ ده‌ستی به جێبه‌جێكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م به‌شی ئه‌و سزایانه به‌سه‌ر ئێران‌دا كرد كه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌ی لێیكشایه‌وه هه‌ڵپه‌سێردرابوون.
پاكێجی سزاكه كه به‌ر به ئێران ده‌گرێت له ده‌ستگه‌یشتنی به دۆلاری ئه‌مریكی، وه‌رگرتنی قه‌رزی حكوومی، بازرگانیكردن به ئاڵتوون و مادده گرانبه‌هاكان له‌گه‌ڵ پۆڵا، ئه‌له‌منیۆم و خه‌ڵووز و هاورده‌كردنی فڕۆكه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگر یان پارچه‌كانی، كاتژمێر 00:01ی ئەمڕۆ به‌كاتی واشنتۆن به‌فه‌رمی چووه بواری جیبه‌جێكردنه‌وه.
سزاكان كه به‌ر به كۆمپانیا بیانیه‌كان ده‌گرێت كار له كه‌رتی ئۆتۆمبێلی ئێران‌دا بكه‌ن، هاوكات گه‌مارۆ ده‌خاته‌سه‌ر فه‌رش و بەروبوومە خۆراكییه‌كان وه‌ك فسته‌ق له هه‌نارده‌كردنیان بۆ ئه‌مریكا.
به‌شی دووه‌می سزاكان كه كه‌رتی وزه ده‌گرێته‌وه و له 5ی تشرینی دووه‌مدا ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، زیانێكی زۆر به ئابووری ئێران ده‌گه‌یه‌نێت كه له‌م مانگانه‌ی رابردوودا رووبه‌ڕووی قه‌یران بووه‌ته‌وه.
وه‌زیری كاری ئێران، عه‌لی ره‌بی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به هۆی سزاكانه‌وه ره‌نگه نزیكه‌ی یەک ملیۆن كه‌س بێكار بن، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ئه‌و هه‌نگاوه تاك لایه‌نه‌ی ئه‌مریكا زیانێكی زۆری دارایی ده‌دات له وڵاته‌كه‌ی.
هاوکات بە هۆی ئەوەی ئیدارەی ئەمریکا بە شێوەیەک سزاکان بەسەر ئێران‌دا دەسەپێنێت ئەو وڵاتانەش دەگرێتەوە کە درێژە دەدەن بە بازرگانییەکانیان لەگەڵ ئێران، هەر بۆیە رەنگە کاریگەریی خراپی ئەو گەمارۆیانە لەسەر وڵاتانی سێیەمیش رەنگبداتەوە. لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئەوەی بڵاوکردەوە کە زیانەکانی وڵاتانی سێیەم بە هۆی سزاکانی سەر ئێرانەوە، قەرەبوو ناکرێنەوە.
لە روونکردنەوەیەکیشدا سەبارەت بە دووبارە جێبەجێکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران، دوێنێ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەکرد وڵاتەکەی سوورە لەسەر ئەوەی دەستەبەری تەواوەتی پابەندبوون بە سزاکانەوە بکرێت و ئەوانەی کە کۆتایی بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران‌دا ناهێنن، بەرەوڕووی دەرەنجامی جددیی دەبنەوە.
دۆناڵد ترەمپ رێککەوتنی ئەتۆمیی لەگەڵ ئێران‌دا بە “کارەسات” ناوبردووە و دادکۆکی لە بڕیاری هاتنە دەرەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنەکە کردووە، هەروەها رایگەیاندووە “بە خۆشحاڵییەوە پێشوازیی لە روونکردنەوەی ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە کشانەوەیان لە بازاڕەکانی ئێران، دەکەم. ژمارەیەک لە وڵاتانیش بڵاویانکردەوە کە ئاستی هاوردەی نەوتی خاو لە ئێرانەوە کەمدەکەنەوە یان رایدەگرن. ئێمە بانگێشتی هەموو وڵاتان دەکەین بە مەبەستی هەنگاونان بۆ یەکگرتن لە پێناو بەشدارییکردن لە ئابوورییەکی جیهانیی کە ببێتە هۆی گۆڕینی کردە هەڕەشە ئامێزەکانی ئێران و ئەو کردەوانەی ئەو وڵاتە کە دەبنە مایەی ناسەقامگیریی، یان ئەوەی کە بەرەوڕووی بژاردەکانی کەنارگیریی ئابووریی ببنەوە”.
دۆناڵد ترەمپ رۆژی هەشتی ئایاری ئەمساڵ ئەمریکای لەو رێککەوتنە کشاندبوویەوە کە ساڵی ٢٠١٥ سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە، باراک ئۆباما بە هاوبەشی لەگەڵ بەریتانیا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا، رووسیا و چیندا لەگەڵ ئێران‌دا واژووی کردبوو.