رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگهڵ ھەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی كۆبووهوه و باس لە کێشە و گرفتی ھاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی كرا.
له راگهیهنراوێكی وهزارهتی دارایی و ئابووری حكومهتی ههرێمی كوردستاندا هاتووه، لە کۆبوونەوەکە رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێم باسی لەوەکرد کە لەسەر راسپاردەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، بۆ خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی پارێزگای سلێمانی پارەی پێویست بۆ پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونی (زڕگوێز و سیتەک) تەرخانکرا کە دوو ھەزار و پێنج سەد یەکەی نیشتەجێبوون بۆ ھاوڵاتیانی کەمدەرامەت له خۆ دهگرێت.
ھەروەھا بڕێک پارە بۆ دابینکردنی پێداویستی فەرمانگەکانی پارێزگای سلێمانی تەرخانکرا بۆ راییکردنی ئیشوکاری فەرمانگاکان و ھاوڵاتیان.
ھەروەھا بۆ کڕینی محاویلە و ھێڵەکانی کارەبا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا لە سنوری پارێزگاکە، زیاتر لە دوو ملیار دینار بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی تەرخانکرا.
وەزیری دارایی و ئابووری تاکیدی کردەوە کە سەرەڕای دابەشکردنی مووچە لەکاتی خۆیدا لە ئێستادا حکومەتی ھەرێم لە ھەوڵی تەواودایە بۆ بەگەڕخستنەوەی پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان لە پێناوخزمەتکردنی خەڵکی کوردستان.