ئه‌مرۆ ٦-٨-٢٠١٨ قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ،سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری سلێمانی كرد‌و له‌لایه‌ن بابه‌كر دڕه‌یی و ستافی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه پێشوازی لێكرا.
له كۆبونه‌وه‌یه‌كیشدا باس له كار‌و چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری و گرفت و كێشه‌كانیان و چۆنیه‌تی و چاره‌سه‌ركردنیان کرا، قوباد تاڵه‌بانی ستایشی كاره‌كانیانی كردن و پاڵپشتی و هه‌ماهه‌نگی خۆی بۆ ده‌ربڕین و داوای به‌رده‌وام بوونی لێ‌كردن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێوبەری گشتی رۆشنبیری سوپاسی خه‌مخۆری جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی كرد له پای به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كانیان .