وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ماوه‌ی (15) ڕۆژی داهاتوودا، سه‌رجه‌م ڕێنماییه‌كانی پێدانی پێشینه‌كان به‌هاوڵاتیان ده‌رده‌كرێن‌و پێدانی پێشینه‌كان به‌هاوڵاتیان ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
(دلێر تاریق) وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوری هه‌رێم بە NNA راگەیاندوە، دوای ئه‌وه‌ی پرۆژه‌یاسایی بودجه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه واژۆی له‌سه‌ركراو ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی داد كرا، به‌مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ڕۆژنامه‌ی وه‌قائیعی كوردستان‌و له‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی یاساكه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوری كراوه به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی.
وتیشی:”له‌دوای گه‌یشتنی یاساكه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی، له‌ماوه‌ی (15) ڕۆژی داهاتوودا سه‌رجه‌م ڕێنماییه‌كانی پێدانی پێشینه جۆراوجۆره‌كان به‌هاوڵاتیان ده‌رده‌كرێن‌و ده‌ستده‌كرێت به‌پێدانی قه‌رزه‌كان به‌هاوڵاتیان”.