ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كه له‌رۆژی 6ی 11ی 2018 كۆتایی پێدێتو له‌دوای ئه‌و رۆژه‌وه زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران خانه‌نشین ده‌بن، به‌شێك له‌و په‌رله‌مانتارانه‌شی كه دووباره ده‌بنه‌وه په‌رله‌مانتار خانه‌نشینی نایانگرێته‌وه.
یه‌كێك له‌و ئیمتیازاتانه‌ی په‌رله‌مانتارانی ئه‌م خوله وه‌ریده‌گرن مووچه‌ی شه‌ش مانگه به‌سه‌ر یه‌كه‌وه، كۆی گشتی ئه‌و بڕه بۆ هه‌ر په‌رله‌مانتارێك ده‌كاته (49 ملیۆن‌و 200هه‌زار دینار) ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی یاسا پێویسته هه‌موو بڕه‌كه به‌سه‌ر یه‌كه‌وه بۆ په‌رله‌مانتاران خه‌رج بكرێت.
ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه بۆ په‌رله‌مانتاران خه‌رجده‌كرێت پێی ده‌وترێت پاداشتی كۆتایی خزمه‌ت ئه‌مه‌ش له‌یاسای راژه‌ی شارستانی له‌كوردستان‌و عیراقیشدا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
عیزه‌ت سابیر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاندوه،”ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه بۆ په‌رله‌مانتاران خه‌رج ده‌كرێت پێی ده‌وترێت پاداشتی كۆتایی خزمه‌ت ئه‌مه‌ش له‌یاسای راژه‌ی شارستانی له‌كوردستان‌و عێراقیشدا جێبه‌جێ ده‌كرێت، هه‌موو فه‌رمانبه‌رێك كاتێك خانه‌نشین ده‌كرێت شه‌ش مانگی مووچه‌كه‌ی به‌سه‌ریه‌كه‌وه پێ ده‌درێت”.
وتیشی: به‌گوێره‌ی یاسا ده‌بێت ئه‌م بڕه پاره‌یه به‌سه‌ریه‌كه‌وه بدرێت، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه نه‌یتوانیوه بۆ هیچ فه‌رمانبه‌رێك ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌یه‌كه‌وه خه‌رج بكات.
له‌باره‌ی خه‌رجكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ په‌رله‌مانتارانی ئه‌م خوله، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوری روونیكرده‌وه، “مه‌رج نییه ئه‌و پاره‌یه به‌سه‌ر یه‌كه‌وه خه‌رج بكرێت، چونكه دۆخی دارایی حكومه‌ت باش نییه‌و ناتوانرێت به‌سه‌ر یه‌كه‌وه پاره‌كه خه‌رج بكرێت‌و به‌شێوه‌ی قیست خه‌رج ده‌كرێت”.
سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی وتیشی: “شێوازی پێدانی پاره‌كه به‌سیستم دهكرێتو تا ئێستا قسه له‌و باره‌یه‌وه نه‌كراوه، وه‌زاره‌تی دارایش ناتوانێت به دوو قیستیش ئه‌و پاره‌یه بدات، چونكه پاره‌ی پێویستی له‌به‌رده‌ستدا نییه”.
كۆی گشتی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه وه‌ك پاداشتی كۆتایی خزمه‌ت ده‌درێته ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌گاته پێنج ملیار‌و 461 ملیۆن‌و 200 هه‌زار دینار‌و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش به‌نموونه پاره‌ی 27 مانگی ده‌سته‌یه‌كی وه‌ك ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی حكومه‌تی هه‌رێمه كه مووچه‌ی مانگانه‌یان 202 ملیۆن دیناره.
به‌پێی زانیارییه‌كان به‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه زیاتر له 449 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان پاداشتی كۆتایی خزمه‌تیان بۆ خه‌رج كراوه‌و له‌نێویشیاندا فه‌خره‌دین قادر سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان‌و هه‌ریه‌ك له‌گۆران ئازاد‌و رابون مهعروفو فه‌رهاد سه‌نگاوی، له‌گه‌ڵ دهستلهكاركێشانهوهیاندا ئه‌و پاداشته‌یان بۆ خه‌رجكراوه.
PUKmedia