ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی خەڵاتی “خانمی بەخشندە” بەخشرایە خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە بەرامبەر ئەو خزمەتانەی كە بە بوارە جیاوازەكانی هونەر، فۆلكلۆر، منداڵان، راگەیاندن و كلتور كردووە.
خەڵاتەكە لەلایەن مۆزەخانەی سلێمانی و لە ساڵیادی دامەزراندنیدا بەخشیە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد كرا، بەهۆی ئەو كۆمەك و پشتیوانییە بەردەوامەی پێشكەشی مۆزەخانەكە و پرۆژەكانی پاراستنی هەردوو قەڵای هەولێر و كەركوك پێشكەشی كردووە.
شایەنی باسە مۆزەخانەی سلێمانی لە 1961/7/14 دامەزراوە، سه‌ره‌تا له باڵه‌خانه‌یه‌كی بچووك بوو له گه‌ڕه‌كی شۆرش (عه‌قاری)، دوای چه‌ندین ساڵ له كاركردن ساڵی 1980 بینایه‌كی تایبه‌ت به مۆزه‌خانه‌ی بۆ دروستكرا له‌سه‌ر شاڕێی سالم كه تاكو ئێستا له‌و بینایه‌دا كاره‌كانیان ده‌كه‌ن.
بینای ئێستای مۆزه‌خانه‌كه له سه‌ر رووبه‌ری 6000 مه‌تر دوجا دروستكراوه و له یه‌ك نهۆم پێكدێت و به‌شی هه‌ره زۆری بریتییه له هۆڵی نمایش كردنی پارچه شوێنه‌وارییه دێرینه‌كان.
لێستاشدا مۆزەخانەی سلێمانی بە هەوڵی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم یەكەمە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و دووەمە لەسەر ئاستی عێراق، لەرووی دەوڵەمەندی بەپارچەی شوێنەواریو گەورەیی لەرووی بیناوە.