ئەردۆغان هەرەشە لە دوو وەزیری ئەمریکا دەکات



سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: “ئه‌مڕۆ رێنمایی ده‌ده‌م به‌ هاوڕێكانم ئه‌گه‌ر وه‌زیرانی داد و ناوخۆی ئه‌مریكا له‌ توركیا سه‌روه‌ت و سامانیان هه‌بێت، ئه‌وا بلۆكی ده‌كه‌ین”. 

سەرکۆماری تورکیا رەخنەی لەم هەنگاوانەی دوایی ئەمریکا گرت دژ بە تورکیا و وتی : “به‌تایبه‌ت ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریكا له‌م دواییه‌ ناویه‌تی له‌باره‌ی رووداوی قه‌شه‌ی ئیزمیر برۆنسۆنه‌وه‌، له‌ هاوبه‌شێكی ستراتیژی ناوه‌شێته‌وه‌. ئه‌مه‌ هه‌وڵی ئه‌نجامدانی ئاڵوگۆڕ پێكردنه‌ له‌گه‌ڵ ئێمه‌ كه‌ یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بانگی هاڵك ده‌ستگیر بكه‌ن، كه‌ پێشتر شه‌ش جار چووه‌ته‌ ئه‌مریكا”. 

ئه‌ردۆغان جەختی کردەوە کە ئەوانیش وەک تورکیا کاردانەوەیان دەبێت و وتی: “ئه‌مڕۆ رێنمایی ده‌ده‌م به‌ هاوڕێكانم ئه‌گه‌ر وه‌زیرانی داد و ناوخۆی ئه‌مریكا له‌ توركیا سه‌روه‌ت و سامانیان هه‌بێت، ئه‌وا بلۆكی ده‌كه‌ین. به‌هۆی برۆنسنه‌وه‌، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سامانه‌كانی وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری دادمان له‌ ئه‌مریكا، لۆژیکی نییه‌”. 

ئه‌ردۆغان وتیشی : “ئه‌وانه‌ی وا ده‌زانن به‌ زمانی هه‌ڕه‌شه‌ و بڕیاری سزادانی پڕوپووچ ده‌توانن توركیا پاشگه‌زبكه‌نه‌وه‌ له‌ هه‌نگاوه‌كانی، ئەوا هێشتا ئه‌م گه‌ل و وڵاته‌یان نه‌ناسیووه‌. ده‌كرێت ئه‌و پرسانه‌ی له‌ نێوان ئێمه‌ و ئه‌مریكادا هه‌یە له‌ چوارچێوه‌ی به‌رژوه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كان، به‌ دیدگای هاوبه‌شیی هاوپه‌یمانیی ستراتیژی چاره‌سه‌ر بكرێن”.