ئه‌مڕۆ 4ی ئابی 2018 وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند که به‌مزوانه ئۆفیسه‌کانی چاودێریکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران و سعودیه له ریاض و تاران ده‌کرێنه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردولاش ئاسایی ده‌کرێنه‌وه.
بهرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌اره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، ئێران سودی له‌و هه‌وڵانه‌ی ئه‌مریکا بینیوه که ده‌یه‌وێت ئێران لاواز بکات، به‌ڵام ئێران ئه‌و ته‌حه‌دایانه‌ی به قازانج بۆخۆی هه‌ڵگه‌ڕاندوه‌ته‌وه و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که باشترکردوه.
وتیشی “گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ سعودیه به‌رده‌وامن و به‌مزوانه هه‌ردولا له تاران و ریاض نوسینگه‌ی چاودێریکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی هه‌ردولا ده‌کرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه په‌یوه‌ندییه ئێرانییه ئه‌وروپییه‌کانیش به‌ره‌و باشتر رۆیشتوون”.
ئه‌وه‌شی وت “زۆربه‌ی وڵاتان بێزارن له سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا به‌رامبه‌ر ئێران و له‌جیاتی به‌قسه‌ی تره‌مپ بکه‌ن و په‌یوه‌ندییه‌کانیان بپچڕێنن له‌گه‌ڵمان، به‌ڵام ئه‌وان دێن په‌یوه‌ندییه‌کانیان به‌هێز ده‌که‌ن له‌گه‌ڵمان”.