خاوەنكاران و بازرگانان دەڵێن، لەدوای هەڵگرتنی سزاكان لەسەر فڕۆكەخانەو دەروازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان، جوڵەو ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشتیاری لەبرەودایەو سەرۆكی ژووری بازرگانی پیشەسازی سلێمانیش رایدەگەیەنێت، بازرگانی لەگەڵ وڵاتان دەستی پَیكردۆتەوەو لەهەوڵی بونیادنانی مامەڵەی نوێی بازرگانین لەگەڵ وڵاتاندا.
لەشاری سلێمانی جوڵە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشتیاری روو لەگەشەكردنە
