ئەمینداری گشتی ژووری بازرگانی، پیشەسازی، کانگا و کشتوکاڵی ئێران-عێراق رایگەیاند هەناردەی کاڵای ئێرانی بۆ عێراق بە رێژەی 25% زیادی کردووە.
حەمید حوسێنی، ئەمینداری گشتی ژووری بازرگانی، پیشەسازی، کانگا و کشتوکاڵی ئێران-عێراق لە لێدوانێکیدا رایگەیاند: “زیادکردنی پێناسی گومرگی هیچ بەربەستێکی لەسەر هەناردەکردنی کاڵای ئێرانی دروستنەکردووە. و هەردوو وڵات بەردەوامن لەسەر ئاڵووگۆڕی بازرگانی نێوانیان. هەروەها حوسێنی گوتیشی لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵ (بە رۆژژمێری ئێران) بەهای کاڵای هەناردەکراوی ئێران بۆ عێراق گەیشتووەتە دوو ملیار و 584 ملیۆن دۆلار ( جگە لە کارەبا و گاز).
بە گوێرەی داتاکانی رێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانی ئێرانی، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران و عێراق لە ساڵی رابردوو 6 ملیار و 502 ملیۆن دۆلار بووە، کە بە بەهای 77 ملیۆن دۆلار کاڵا لە عیراقەوە هەناردەی ئێران کراوە و بڕەکەی دیکە هەناردەی ئێران بووە بۆ عێراق.
لە گرنگترین هەناردەکراوەکانی ئێرانیش بۆ عێراق بریتین لە: پارچەی تۆربیناتی هەڵمی، کاغەز، شریتی پلاستیکی، پەنیر، ئایسکرێم، موبەریدە، بەرهەمی پلاستیکی و کەلوپەلی ناوماڵ.