ڕاوێژكاری ڕاگه‌یاندنی (نوری مالكی) سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق‌و میسر ڕێكه‌وتنێكی نه‌وتییان واژۆكردووه.
(عه‌لی موسه‌وی) ڕاوێژكاری ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی (ئه‌سوات عێراق) ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له‌ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی میسر بۆ عێراق‌و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ (نوری مالكی) سه‌رۆك وه‌زیراندا، هه‌ردوولا ڕێكه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، له‌مه‌ولا عێراق مانگانه چوار ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاو به‌میسر بفرۆشێت، له‌وباره‌یه‌شه‌وه هه‌ردوولا ڕێكه‌وتنێكیان واژۆكردووه.
(عه‌لی موسه‌وی) وتیشی:”له‌ئێستادا حكومه‌تی عێراق سه‌رگه‌رمی تاووتوێكردنی داواكارییه‌كه‌ی میسر‌و ئوردنه، بۆ ڕاكێشانی بۆری نه‌وت له‌عێراقه‌وه بۆ ئه‌و دوو وڵاته، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له‌ماوه‌ی داهاتوودا ئه‌و پرۆژه‌یه بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه”.
میسر به‌هۆی ڕاپه‌ڕینی جهماوهریو گۆڕینی ده‌سه‌ڵات له‌و وڵاته‌دا، له‌ئێستادا دووچاری قه‌یرانێكی ئابوری خراپ بووه‌ته‌وه.