ئەمڕۆ جارێکی دیکە لیرەی تورکی لەبەرامبەر دراوە بیانیەکانی دیکەدا دابەزینێکی نوێی مێژویی تۆمار کرد و ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی گەیشتە ٥١١ لیرەی تورکی.
بەهۆی بڕیاری سزاکانی ئەمریکا لەسەر تورکیا لەبەرامبەر زیندانی کردنی قەشەیەکی ئەمریکی لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە بەهای لیرەی تورکی چەند رۆژێکە بەردەوامە لە دابەزینی بەهاکەی و دوێنی ١٠٠ دۆلار بە ٥٠٥ لیرەی تورکی مامەڵەی پێوە کرا و ئەمڕۆش جارێکی دیکە لیرە دابەزینی مێژوویی تۆمار کرد و ٥١١ لیرەی تورکی بەرامبەر ١٠٠ دۆلار ئاڵوگۆڕی پێکرا.
هاوکات یورۆش بەرامبەر لیرەی تورکی بەرزبۆوە و ١٠٠ یورۆ گەیشتە ٥٩٣ لیرە.