كۆمپانیای واتساب ئاشكرای كرد بە نیازە لەمەودوا ڕسومات بەسەر كۆمپایناكاندا بسەپێنێت و بە شێوەیەك بۆ هەر نامەیەك پێویستە بڕە پارەیەك بدەن.
هەفتەی ڕابردوو كۆمپانیای فەیسبووك كە خاوەندارێتی ( واتساب) دەكات، ئاشكرای كرد كە داهاتی كۆمپانیاكە گەشەی زۆر خاوبۆتەوە، هۆكاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە كۆمپانیاكە ناتوانێت بەكارهێنەری تر ڕابكێشێت.
لە سەرانسەری جیهاندا نزیكەی 1.5 ملیار كەس واتساب بەكاردەهێنن، ڕۆژانەش نزیكەی 60 ملیار نامە لە نێوان بەكارهێنەراندا ئاڵوگۆر دەكرێت.
بەكارهێنەران لەبری ئەوەی بە تەلەفوون خزمەتگوزاری واتساب بە خۆڕایی بەكاردەهێنن، بەڵام ئێستا كۆمپانیاكە ئاشكرای كرد كە لەمەودوا پارە لە كۆمپانیاكان وەردەگرێت، بەشێوەیەك كاتێك پەیوەندی دەكەن (9) سەنت بۆ هەر نامەیەك لێیان دەسەنرێت.
نزیكەی 100 كۆمپانیا ئەو تایبەتمەندیەی واتسابیان تاقی كردوەتەوە، لەوانە هێڵی ئاسمانی سانگافور و ئۆپەر.