نرخی نەوت لە بازاڕەكانی دنیا گرێ دراوە بە ڕووداوە ئابووری و سیاسییەكان و هەر جۆرە كاریگەرییەك بۆ سەر ئاستی خستنەڕوو و داخوازی لە بازاڕەكە، نرخەكەیشی بەرز یان نزم دەكاتەوە.
له ڕۆژى سێشەمهى ڕابردووهوه نرخی نەوت لە بازاڕەكانی دنیا ڕووی لە دابەزین كردووە و تا ئێستە سێ دۆلار و 40 سهنت لە نرخی هەر بەرمیلێك نەوت دابەزیووە.
بەرزترین نرخی نەوت لە 48 سەعاتی رابردوودا بریتی بووە لە 75 دۆلار و 46 سەنت و نزمترین نرخیش 72 دۆلار و 20 سەنت بووە.
بەگوێرەی “dailyfx” نرخی نەوتی ئەمەریكی ناسراو بە WTI لە 70 دۆلارەوە دابەزیوە بۆ 67 دۆلار و 35 سەنت.
لە یەكەم رۆژی ئەم هەفتەیەی بازاڕی بۆڕسەوە كە دەكاتە رۆژی دووشەم، نرخی نەوت رووی كە بەرزبوونەوە كردبوو لە 24 سەعاتدا دۆلارێك لە نرخەكەی هەڵكشابوو، بەڵام دواتر رووی لە دابەزین كرد.
كەمبوونەوەی ئاڵۆزییەكان لە گەرووی بابولمەندەب نوێترین هۆكاری دابەزینی نرخی نەوتە. یەكێكی لە هۆكارەكانی دابەزینی نرخی نەوت بۆ هەڵوێستەكانی ترەمپ دەگەڕێتەوە كە داوای دانیشتنی بێ مەرجی لە بەرپرسانی ئێران كرد و دواتریش لە لێدوانێكی تریدا پێشبینی كرد ئێران دواجار دانیشتن قبووڵ بكات. پێشتر لێدوانە توندەكانی ئەمەریكا و ئێران دژی یەكتر نرخی نەوتی بەرز كردبووەوە.
ئەمەریكا هەڕەشەی لە ئێران كردووە هەناردەی نەوتەكەی دەگەیەنێتە سفر و ئەمەش لە دابینكردنی نەوت بۆ بازاڕەكانی دنیا بۆشایی دەهێنێتە كایەوە.